. . . .


21 Sep 2009

نوێنه‌ری حدک بۆ کاروباری ئوروپا سه‌ردانی پارلمانی ئوروپای کرد


ناوه‌ندی هه‌واڵ: رۆژی دووشه‌ممه 21ی سێپتامبری 2009 به‌ڕێز کاوه ئاهه‌نگه‌ری نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کاروباری یه‌کێتی ئوروپا سه‌ردانی پارلمانی ئوروپای کرد و له‌ گه‌ڵ به‌ڕێز "نیرس دێڤا" ئه‌ندامی پاڕلمانی ئوروپا له‌سه‌ر لیستی بریتانیا کۆبۆوه‌.

له‌م دیداره‌دا که‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر و له ئۆفیسی به‌ڕێز دیڤا له پاڕلمانی ئوروپا به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا هاوڕێ کاوه ئاهه‌نگه‌ری ‌باسێکی کورتی له‌سه‌ر دۆخی کورد له ئێڕان و هه‌ڵسووکه‌وته‌کانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ناسراو به‌ بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز، روانینی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ سه‌ر ئه‌م رووداوانه و ئه‌گه‌ره‌کانی داهاتوو پێشکه‌ش کرد. دواتر به‌ڕێز دیڤا له‌م پیوه‌ندییه‌دا کۆمه‌ڵیک پرسیاری له‌ بابه‌ت ئێران و داهاتووی ئه‌و وڵاته‌ و کورد له روانگه‌ی حدکه‌وه، پێوه‌ندی و چه‌ند و چۆنی تێکه‌ڵاوی کورد و بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز، چۆنێتی پێوه‌ندی حدک له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی دیکه‌ی ئێرانی و کۆمه‌ڵیک پرسیاری دیکه‌ی ئاراسته‌ی نوێنه‌ری حدک بۆ کاروباری یه‌کێتی ئوروپا کرد که ولامی پێویستیان دراوه. له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌که‌دا کاوه ئاهه‌نگه‌ری داوای له به‌ڕیزیان کرد که یارمه‌تی به چالاککردنی که‌یسی کورد و به‌رجه‌سته‌کردنی داواکانی کورد له پارڵمانی ئوروپادا بکرێت. هه‌روه‌ها به‌ڕێز دیڤاش ئه‌گه‌ری پێش‌هاتنی گۆرانکاری و ئالۆزبوونی مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی له داهاتوویه‌کی نزیکدا به دوور نه‌زانی و جه‌ختی له‌ سه‌ر پێویستیی یه‌کگرتن و رێکخستنی ئۆپوزیسیۆن کرد.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1285 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact