. . . .


7 Nov 2018

چاوپێکەوتنی بەرپرسی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ح د ک لە سوید، لەگەڵ ئەندامانی پارلەمانی ئەو وڵاتە


ناوەندی هەواڵ سوید: ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٧ی نۆڤامبری ٢٠١٨ی زایینی، بەڕێز ئارێز ڕەمەزانی ئەندامی کومیتەی گشتی و بەرپرسی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید، بە پێی کاتێکی لە پێشدا دیاری کراو، سەردانی پارلەمانی سویدی کرد و لەگەڵ ئەندامانی پارلەمانی ئەو وڵاتە لە سەر لیستی " پارتی سویدییە دیموکراتەکان " دیداری کرد. لەو چاوپێکەوتنە دا هەر یەکە لە بەڕێزان " مارکوس ویچێل، سارا سێپێلە و لارش ئاندرسۆن" ئامادەی بوون، بەڕێز ڕەمەزانی باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە سیاسەتی تێرۆریستی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها دەستدرێژییەکانی بۆ سەر سەروەری خاکی ولاتانی دراوسێ و نانەوەی ئاژاوە لە و هەموو جیهان و هەناردە و هاریکاری تێرۆریست پێشکەش کرد. بەڕپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە سوید، بە ئاماژە بە گرتن، ئەشکەنجە و ئێعدامی جیابیران لە ئێران، باسی لە سەرکوتی سیستێماتیکی گەلی کورد بە درێژایی ٤٠ ساڵ دەسەڵاتی رەشی ئەو حکومەتە لە ئێراندا کرد. کوشتنی کۆڵبەران، هەڵاواردنی ژنان و کچان و بەرتەسک کردنەوەی ئازادییەکان لە لایان ه\یزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتی ئیسلامییەوە بەشێکی دیکە باسەکانی ئەو دیدارە بوون.
بەڕیز ئارێز ڕەمەزانی باسی لە دوایین هێرشی سپای پاسدارانی ئێران بە موشەکی دورهاوێژ، بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسی و قەڵای دیموکرات لە شاری کۆیە و لە قووڵایی خاکی باشووری کوردستان دا کرد، کە لە ئەنجامدا کۆمەڵێکی زۆر لە ئەندامانی ڕێبەری و کادر و پێشمەرگەکانی حیزب شەهید و بریندار بوون.
بەڕێز ڕەمەزانی داوای لە ئەندامانی پارلەمانی سوید کرد کە دژ بە سیاسەتی کوشت و بڕی حکومەتی ئیسلامی ئێران هەڵوێست بگرن و لەڕێگەی خۆیانەوە هاواری مەزڵوومییەتی و ئازادی خوازی گەلی کورد بگەیەننە داودەزگا و دەسەڵاتدارانی حیزبەکەیان و حکومەتی سوید. لە کۆتایی ئەو چاوپێکەوتنە دا نوێنەرانی پارتی سویدییە دیموکراتەکان خۆشحاڵی خۆیان لەو چاوپێکەوتنە دەربڕی و داوایان کرد کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردووک لا درێژەی هەبێ.
hdk-sd.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 90 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact