. . . .


20 Oct 2018

وتووێژی بەرێز مەولوود سوارە ئەندامی ڕێبەری و نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بەدامەزرانی گرووپی پارلەمانتارانی بریتانیایی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان


هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن، ڕۆژی ١٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ی زایینی، لە سەر داوا و پێداگری نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بریتانیا، هاوڕێ مەولوود سوارە، کۆمەڵێک لە لۆردەکانی ئەندام لە مەجلیسی لۆردانی بریتانیا، گرووپێکی کاریان بۆ پشتگیری لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دامەزراند. دیارە پێشتر گرووپێک لە ژێر ناوی گرووپی پشتگیری لە مافەکانی گەلی کوردستان دامەزرێندرابوو کە پشتگیری لە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان لە هەرچوار پارچەی کوردستان دەکرد، بەڵام ئەم گرووپەی دوایی تایبەتە بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەرکەکانی تەنیا لە چوارچێوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا دەبێت.
هەر لەو پەیوەندی دا تەلەفزیۆنی ڕووداو وتووێژێکی لەگەڵ هاوڕێ مەولوود سوارە ئەندامی
ڕێبەری و نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بریتانیا پێک هێنا کە لێرە دا دەیخەینە بەر دیدەی ئێوەی بەڕێز.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 9397 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact