. . . .


13 Oct 2018

سەردانی بەرپرسی گشتیی یەکیەتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد لە پاڕڵمانی نۆروێژ


ناسر قادرپوور بەرپرسی گشتیی یەکیەتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد لە دەرەوی وڵات، سەردانی پارلمانی نۆڕوێژ کرد و لە لایەن خاتو سیلفی لیستاوگ جێگری سکرتێری گشتی و ئەندام پاڕلمان لە پارتی پێشکەوتن خوازی نوروێژ بە گەرمی پێشوازیی لێ کرا.

لەو دیدارەدا، بەڕێز “ناسرقادرپوور” باسێکی لەسەر دۆخی کورد بەگشتی لە ئێران و فەزای زاڵی دیکتاتۆڕی حکوومەتی تاران لە سەر کوردستان بەتایبەتی و چینی خوێندکاران،لاوان و ژنان لە سیستیمی پە روەردەو خوێندن و پێش گرتن لە پێش کەوتنی خوێندکاران لە زانکۆکان و بەردەوام دروست کردنی کۆسپ و هەروەها بە بەهانەی جۆراو جۆر هەوڵ دەدەن پێش بە خوێندن و خۆپێگەیاندنی کورد بگرن.

لە بەشێکی دیکە دیدارەکەدا باس لە سەر زیندانیان سیاسی کورد بەگشتی و ئیعدام ، ئەشکەنجە و تیرۆرو کردەوە نامرۆڤانەکانی ئێران دژی گەلی کوردو بەتایبەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و رێبەرەکانی لە لایەن حکوومەتی جمهوری ئیسلامی ئێرانەوە کرا.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 9386 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact