. . . .


8 Oct 2018

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی ح د ک لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهید بوونی مەشعەل تەمۆ


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: رۆژی شەممە رێکەوت 6ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ی زایینی، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ئێسن،ی وڵاتی ئاڵمان بەشداریان کرد لە کۆڕیادی ٧ سالە شەهید کرانی مەشعەل تەمۆ، تێکۆشەری ناوداری خۆرئاوای کوردستان و لە لایەن ڕێکخەرانی ڕێورەسمەکەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا. هەیئەتی حیزبی چەپکە گوڵی ڕێز لێنانی لە بەردەم وێنەی شەهید مەشعەل دا دانا. پاشان هاورێ سوڵتان دێیمە پەیامی کومیتەی حیزبی لەو وڵاتە خوێندەوە

دەقی پەیامەکە.

بەرێزان نوێنەرایەتی حیزبی پاشەرۆژی کوردستان "رۆژاوا" لە وڵاتی ئاڵمان.

خوشک و برایانی بەشدار بوو لە رێورەسمی یادکردنەوە لە حەوتەمین ساڵرۆژی تیرۆری سکرتێری حیزبی پاشەرۆژی کورد، نەمر مەشعەل تەمـۆ.

7 ساڵ بەسەر تیرۆری ناجوامێرانەی سکرتێری لێهاتووی حیزبی پاشەرۆژی کورد نەمر مەشعەل تەمۆ کە لە ماڵە خۆی دا بەدەستی تیرۆریستانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە شاری قامیشلووی رۆژاوای کوردستان تیرۆر کرا، تێپەری.

دوژمنانی و داگیرکەرانی دڵڕەشی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان، بۆ سڕینەوەو لە ناوبردنی بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلە ماف زەوتکراوەکەمان لە هیچ جۆرە کردەوەیەکی دژە مرۆیی و تیرۆریستی بەرانبەر نەتەوەی کورد سڵییان نەکردووە و بگرە بۆ لەناو بردنی شوێناسی نەتەوایەتیشمان سیاسەتی تیرۆر کردن و گرتن و ئێعدام کردنی لاوانی کوردی گرتۆتە پێش کە هەر لەو پێوەندییەش دا دەتوانین ئاماژە بە مووشەکبارانی قەڵای حیزبی دێموکراتی کوردستان بکەین لە لایەن سپای پاسداڕانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێکەوتی 17ی، خەرمانان کە بوو بە هۆی شەهید بوونی 14 رێبەری و پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بریندار بوونی نزیک 40 ئەندام.

خوشک و برایانی بەشدار بوو لەم رێوڕەسمە!
نوێنەرایەتی حیزبی پاشەرۆژی کورد، لە وڵاتی ئاڵمان

مێژووی پڕ لە سەروەری بزووتنەوەی ئازادیخوازی نەتەوە ماف زەوت کراوەکەمان، هەم له رۆژاوای کوردستان و هەمیش لە رۆژهەڵاتی کوردستان، گەلێکیان نەهامەتی بەسەر هاتووە و ئەوەی کە جێگای دڵخۆشی و دڵگەرمییە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان. بەردەوام بوونە لەسەر رێبازی پیرۆزی شەهیدانە پشتیوانی کردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە لەم بزووتنەوە ئازادیخوازییه.

ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستان ــــ کۆمیتەی ئاڵمان، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و هاوخەباتی لەتەک حیزبی پاشەرۆژی کورد، لە یادی 7مین، ساڵرۆژی تیرۆری ناجوامێرانەی سەرکردەی نەمر " مەشعەل تەمـۆ" کە لە ساڵی 2011 بە دەستی تیرۆریستانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە ماڵە خۆی لە شاری قامیشلووی کوردان، تیرۆر کرا، لێرەوە لەم ترەیبوونەوە ئەم تیرۆرەی سکرتێری حیزبی پاشەرۆژی کورد مەحکوم دەکەین.
مردن و نەمان بۆ داگیرکەرانی کوردستان
سەرکەوێ خەباتی ئازادیخوازی گەلی کوردستان.

حیزبی دێموکراتی کوردستان ـــ کۆمیتەی ئاڵمان
yadi-mashal-tamo2018.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 9417 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact