. . . .


30 Sep 2018

خۆپیشاندانی ئەندامانی ح د ک و کوردانی دانیشتووی شاری " سانکت گالین،ی" وڵاتی سویس


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی سێپتەمبری ٢٠١٨ی زایینی، ئەندمانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە کومیتەی ناوچەی " سانکت گالین،ی" وڵاتی سویس، بە هاوکاری چەندین ڕێکخرا و کۆڕ و کۆمەڵی کوردستانی و بەشداری ڕێژەیەکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی ئەو ناوچەیە، بەمەبەستی سەرکۆنە و ڕیسوا کردنی ئێعدامی لاوانی کورد "رامین حوسێن پەناھی. زانیار و لوقمان مورادی" لە چاڵە ڕەشەکانی ڕژیم و هێرشی موشەکی حکومەتی تێرۆریستی ئیسلامی ئێران بۆ سەر قەلای دیموکرات و بنکەی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری کۆیە، خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست.
سەرتا پەیامی پارتی کرێکارانی کوردستان خوێندرایەوە، پاشان پەیامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە لایەن هاوڕێ خوسرە خزری بەرپرسی کومیتەی حیزب لەو شارە خو‌ێندرایەوە. بە دوای ئەو دا چەندین درووشم بە زمانەکانی فارسی ئاڵمانی و کوردی بۆ مەحکووم کردنی جەنایەتەکانی ئەو ڕژیمە خوێن ڕێژ و دژی گەلییە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە بە دەنگی بەرز گوترانەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە لایەنە بەشدارەکان لەو خۆپیشاندانە دا ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاری و کاری هاوبەشی دیکە لە داهاتوو دا نیشان دا.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سویس
وێنەکانی ئەو خۆپیشاندانە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 102 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact