. . . .


27 Sep 2018

سه‌ردانی به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كانی حدك له‌ نوسینگه‌ی هه‌ردووك وه‌زیری به‌رگری و دادی كانادا


ناوەندی هەواڵ- کانادا: رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٥ی سێپتامبر هاورێ محه‌ممه‌د خادمیانی به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان، له‌ دوو كاتی جیاواز سه‌ردانی نوسینگه‌ی به‌رێزان " هه‌رجیت ساجان" وه‌زیری به‌رگری و" جودی ویلسن-ریبۆند" وه‌زیری داد و پارێزه‌ری گشتی كانادای له‌ شاری ڤه‌نكۆڤه‌ر كرد و له‌ لایان به‌رێوبه‌ری هه‌ردووك نوسینگه پێشوازی لێكرا. به‌رێوه‌به‌رانی نوسینه‌گه‌كان‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ وه‌زیرانی به‌رگری و داد، گه‌راونه‌وه‌ ئۆتاوا بۆ پارلمانی كانادا. هاورێ محه‌ممه‌د خادمیانی سه‌باره‌ت به‌ نوێترین هێرشی تیرۆریستی و پێشیلكاری مافی مرۆڤ و بێرێزی به‌ یاساكانی نێونه‌ته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌تایبه‌ت سپای پاسداران به‌ دژی گه‌ڵی كورد و حیزبی دێموكراتی كوردستانی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رانی هه‌ردووك نوسینگه‌ی باس كرد كه‌ موشه‌ك بارانی بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكرات بۆته‌ هۆی شه‌هید بوون ١٦ ئه‌ندام رێبه‌ری و كادر و پێشمه‌رگه‌ ‌ و بریندار بوونی نێزیك به‌ ٥٠ كه‌سی دیكه‌. شه‌هید كردنی پشمه‌رگه‌ی كوردستان، جه‌مال ئه‌كبه‌ری كوردی-كانادایی ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گرینگی باسه‌كه‌ بوو كه‌ داوا كرا ئه‌و وه‌زیرانه‌ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كانادا زۆر به‌ جیدی لێكۆلینه‌وه‌ و پێداچوون بۆ شه‌هید كردنی هاوڵاتێكی دیكه‌ی كانادایی و ئه‌و كاره‌ساته‌ به‌ گشتی بكه‌ن. به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی حدك ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ بۆ وه‌ستاندنی ماشێنی تیرۆریسمی ده‌وڵه‌تی رژیمی ئێران ده‌بێ كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌تی كانادا زۆر به‌ جیدی هه‌نگاو بنێن. ئه‌وه‌ ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و مرۆیه‌ كه‌ ده‌بێ ده‌وڵه‌تی كانادا سه‌باره‌ت به‌ خوێنی شه‌هید جه‌ماڵ و هه‌موو شه‌هیدانی قوربانی تیرۆریسمی ئێران بێده‌نگ نه‌بن. له‌ كۆتاییدا هاورێ محەممەد خادمیانی وێنه‌ێكی له‌ داکیۆمێنته‌كانی بڵاوکراوە و مه‌حكوم كردنی نێونەتەوەیی سەربارەت بە موشەک بارانی قەڵای دێموکرات کە لە لایەن بەرێوبەرایەتی کومیتەی دەروەی حدک ئامادەکراوە و هەروەها نامەیێکی تایبەتی ئاراسته‌ی‌ به‌رێوبه‌رانی نوسینگه‌كه‌ كرد. به‌رێوبه‌ری هه‌ردوووك نوسینگه‌ وێرای ده‌ربرینی بێزاری له‌و كاره‌ساته‌ مرۆیه‌، هاخه‌میان خۆیان ده‌ربرێ و به‌ڵێنیان دا كه‌ نامه‌ و نیگه‌رانی و داواكانی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی حدك له‌ رۆژئاوای كانادا بگه‌ینه‌ وزیرانی به‌رگری و دادی كانادا

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی کانادا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 79 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact