. . . .


26 Sep 2018

پرسی شه‌هیدانی قه‌ڵای سه‌ربه‌رزی دێموكرات گه‌یشته‌ پارڵمانی كانادا


ناوەندی هەواڵ- کانادا: رۆژی دوشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٤ی مانگی سپتامبر به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان هاورێ محه‌ممه‌د خادمیانی سه‌باره‌ت به‌ هێرشی موشەکی رژیمی تیرۆستی ئێران بۆ بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزب، نامه‌یەكی تایبه‌تی به‌ شێوه‌ی ئیلكترۆنیك ئارسته‌ی سه‌رجه‌م ٣٣٥ ئه‌ندام پارڵمانی فیدراڵی كانادا كرد. هه‌روه‌ها ئه‌و نامه‌یه‌ به‌تایبه‌ت بۆ به‌رێزان جه‌ستن تردو سه‌رۆك وه‌زیرانی كانادا، كریستیا فریله‌ند‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، هه‌رجیت ساجان وه‌زیری به‌رگری، جودی ویلسن-ریبۆند وه‌زیری داد و پارێزه‌ری گشتی، ئه‌ند‌روو شیر رێبه‌ری حیزبی كه‌نسرڤه‌تیڤ، جه‌گمیت سین رێبه‌ری حیزبی دێموكراتی نوێ، ماریۆ بۆڵیۆ رێبه‌ری حیزبی بڵاك كه‌بێكوا، ئێلیزابیت مه‌ی رێبه‌ری حیزبی سه‌وز، مه‌كسیم برینێر رێبه‌ری حیزبی خه‌ڵك، ڕه‌وانه‌ كرا. ده‌قی نامه‌كه‌ بە جۆرەیە: دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر جماڵ ئه‌كبه‌ری، كوردی-كانادایی به‌ هێرشی تیرۆریستی و موشه‌ك بارانی سپای پاسدارانی ئێران له‌ باشوری كوردستان گیانی له‌ ده‌ست دا. سڵاوێكی گه‌رم له‌و نوسراوه‌دا ده‌مهه‌وێ ئه‌وپه‌ری نیگه‌رانی خۆم و حیزبه‌كم سه‌باره‌ت به‌ نوێترین پێشیلكاری مافی مرۆڤ و بێرێزی به‌ یاساكانی نێونه‌ته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵادارانی ئێران به‌تایبه‌ت سپای پاسداران به‌ دژی گه‌ڵی كورد و هێزه‌ سیاسیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانتان پێرابگه‌یینم. رۆژی دوشه‌مه‌ رێكه‌وتی ٨ی سپتامبر سپای پاسدارانی رژیمی ئێران بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستان كه‌ له‌ باشووری كورستان و ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عیراق دایه‌، موشه‌ك بارانی كرد. هاوكات هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ سێ لاوی چاڵاكی سیاسی كوردیان له‌ سێداره‌ دا. له‌ كاتێكدا كه‌ حیزبی دێموكراتی كوردستان پلۆنۆمی كومیته‌ی ناوه‌ندی خۆی به‌رێوه ‌ده‌برد بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستان كه‌وته‌ به‌ر هێرشێكی تیرۆریستی درندانه‌ و له‌ ئاكامدا ١٦ ئه‌ندامی رێبه‌ری و كادر و پێشمه‌رگه‌ و له‌ناویان دا جه‌ماڵ ئه‌كبه‌ری كوردی- كانادا،ییش گیانی له‌ده‌ست دا و نێزیكەی‌ ٥٠ كه‌سی دیکە بریندار بوون. به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیران ده‌وڵه‌تی كانادا، رژیمی ئێران وه‌ک ده‌وڵه‌تی پشتیوانی تیرۆریزم له‌ جیهان دا ده‌ناسێ و رۆژی ١٣ی مانگی جوڵای ٢٠١٨، حیزبی لیبراڵ به‌ رێبه‌ری به‌رێزتان و ئه‌ندامانی پارلمان وێرای مه‌حكوم كردنی رژیمی ئێران، به‌ پێی یاسای جینایی كانادا سپای پاسدارانتان له‌ لیستی ره‌ش هاویشت. داواكارم هه‌رچی زووتر ئه‌و بریاره‌ بخه‌نه‌ بواری جێبه‌جێ كردن و به‌ هۆی پێشێلكاری سیستماتیک و به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ، گه‌مارۆی ئابووری بخه‌نه‌ سه‌ر رژیمی ئێران. پێشمەرگەی کوردستان پشتیوان و یامەتیدەری هێزی کانادا بە دژی تیرۆریستانی داعەش بووە و ئەورۆ دەوڵەتی کانادا دەبێ پشتیوانی به‌هێزی پێشمەرگەی کوردستان بێت. داواكارم ده‌وڵه‌تی كانادا ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستیه‌ی رژیمی ئێران به‌ توندی مه‌حكوم بكات و وێرای لێكۆلینه‌وه‌ له‌ شه‌هید كردنی جه‌مال ئه‌كبه‌ری و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی، له‌ زووترین كاتدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و كاربه‌ده‌ستانی رژیمی ئێران وه‌ڵامده‌ر و ئه‌ركدار بكات. ماشێنی تیرۆریزمی دەوڵەتی ئێران ناوه‌ستێ ورێبه‌رانی ئێران سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵك ده‌كه‌نه‌ یارمەتی ماڵی و سەربازی بە گروپە تیرۆریستەکان لە سەرانسەری رۆهەڵاتی ناوەراست و جیهان. رژیمی ئێران به‌رده‌وام بێڕێزی بە یاسای نێونەتەوەیی و سەروەری وڵاتانی دراوسێ دەکات، ده‌ست له‌ کاروباری وڵاتانی درواسێ بەتایبەت عیراق و لوبنان و سوریە و یەمەن وه‌رده‌دات، موشەک و چەکی قورس بۆ گروپە تیرۆریستەکانی ره‌وانه‌ ده‌كات. خەڵکی مەدەنی دەکوژێت و هۆی سەرەکی ناسەقامگیری ناوچەکەیە. به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كانادا و كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌ویی سه‌باره‌ت به‌وه‌ سه‌ره‌رۆیی و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی رژیمی ئێران بێده‌نگ بن، رێبه‌رانی ستمكاری ئێران سەراسەری رۆژهەلاتی ناوەراست ناسەقامگیرتر، رادیکاڵتر و میلیتاریزەتر دەکەن، دوباره‌ داواتان لێده‌كه‌م كه‌ ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستیه‌ وموشه‌ك بارانی قه‌ڵایی دێموكرات‌ وه‌ك جینایه‌ت به‌ دژی مرۆڤایه‌تی به‌ توندی مه‌حكوم بكهن و توندترین سزا و گه‌مارۆ بخه‌ سه‌ر رژیمی ئێران.
لەگەڵ ڕێزماندا

محەممەد خادەمیانی
بەپرسی بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە کانادا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 9320 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact