. . . .


19 Sep 2018

کۆبوونەوەی نارەزایەتی بە دژی مووشەک بارانی قەڵای دێموکرات لە وڵاتی سوئیس


ناوەندی هەواڵ- سویس: لە درێژەی چالاکیە یەک بە دوای یەکەکانی کۆمیتەی سوئیسی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە دژی ھێرشی نارەوای کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەی سەرەکی حیزب لە قەڵای کۆیە ، رێکەوتی ١٧ ی سێپتامبری ٢٠١٨، کومیتتەی حیزی دیموکراتی کوردستان بە ھاوکاری کۆمەڵێک لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی سوئیس و بە بەشداری بەشێک لە حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانیەکان، خۆپیشاندانێکیان لە یەکێک لە مەیدانە سەرەکیەکانی شاری بێرن بەرێوە برد. لەو خۆپیشانەدا کۆمەڵێک پەیام خوێندرانەوە بە زمانەکانی ئینگلیزی و کوردی و ھەروەھا بڕیارنامەی خۆپیشاندەران بە ناو ڕێبوارانی ئەو شەقام و گۆڕەپانە دا بڵاو کرایەوە.
پەیامی دەوفتەری سیاسی بە دوو زمانی جیاواز لە لایەن نیلوفەر محەمەدزادە و برایم باجیان و هەروەها بەیاننامەی ناوەندی هاوکاری ھێزە کوردستانیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیشکەش کرا. ئینجا لە لایەن بەرپرسی کۆمیتەی وڵات هاوڕێ زاھیر قادر حاجی،یەوە چەند وتەیەکی سەبارەت بە تێرۆری میکۆنۆس و شەهیدانی سەرکردە چەند وتەیەکی هێنایە زمان.
هەر لەو خۆپیشاندانەدا چەندین چالاکی دیکە، وەک بڕینی ڕێگەی ١٦٠ کیلۆمەتر بە پێ لە لایەن یەکێک لە بەشدارانەوە و پەیوەست بوونی کوردیكی دڵسۆزی دیکە بەو ڕێپێوانە بە وێنەی شەهیدانەوە ئەنجام دران. هەروەها یەکێک لە ئەندامانی حیزب لە وڵاتی سویس، بە پۆشینی بەرگی زیندانەکانی بەر پەت و سێدارە، پرسی ئێعدام و لە سێدار دانی لە ڕژیمی ئێسلامی دا بە هاووڵاتییان سویس ناساند.
لە کۆتایی دا چەندین درووشمـی جۆراوجۆر دژ بە ڕژیمی کۆنەپەرستی ئیسلامی ئێران لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە گوترانەوە.
جێگەی باسە کە ئەو حیزب و ڕیکخراوانە لە خۆپیشاندانەکە دا بەشدارییان کرد
- پارتی کرێکارانی کوردستان پ ک ک
- کومەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
- سازمانی خەباتی نەتەوایەتی کوردستانی ئێران

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سویس
بۆ بینینی وێنەکانی ئەو خۆپیشاندانە کلیک لێرە نکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 97 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact