. . . .


17 Sep 2018

کۆڕ یادی ڕێز گرتن لە شەهیدانی موشەکبارانی ۱۷ی خەرمانانی قەڵای دێموکڕات لە ڤانکۆڤێری کانادا


ناوەندی هەواڵ- کانادا: دوا نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۱٦ سیپتامبری ۲٠۱۸ ی زایینی حەوتوویەک دوای کارەساتی موشەک بارانی قەڵای دێموکڕات بە هاوکاری کومیتە و ئەندامانی دوو لایەنی دێموکڕات و بە بەشداری سەدان کەس لە کوردستانیانی خەمخۆری دانیشتووی ڤانکۆڤێری کانادا، کۆڕێکی ڕێز گرتن لە شەهیدانی قەلای دێموکڕات کە بە هۆیی موشەک بارانی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و قەڵای دێموکڕات لە کۆیەی باشوری کوردستان لە لایەن ڕێژیمی ترۆریستی ئێران شەهید کران ڕێکخرا.
سەرەتای بەرنامە لە لایەن بەڕێوەبەرانی بەرنامە عوسمان مەحمودی و حیکمەت قوڵیزادە وێڕای بە خێر هێنانی بەشدار بووان بە خویندنەوەی سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد. دواتر پەیامی کومیتەی حیزبی دێموکڕات کوردستان لە لایەن بەرپرسی کومیتەی حیزب کاک ئەنوەر کریمی پێشکەش کرا. دواتر پەیامی کومیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە لایەن بەرپرسی کومیتە ئیسماعیل ئیبراهیمی خوێندرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکە دا ژیاننامەی شەهیدان جەماڵ ئەکبەری و محەممە حەسەن پوور کە بنەماڵە و کەس کاریان لە بەرنامەکەدا بەشدار بوون لە لایەن عوسمان مەحمودی (چۆمەڵانی) ئەندامی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان خوێندرایەوە. هەروەها ژیان نامەی فاروق حەسەن خەیات لە لایەن کیومەرس بیگی خوێندرایەوە.
ئەو حیزب و لایەنانە جگە لە ناردنی نوێنەر، پەیامی هاوخەمیشیان ناردبوو کە لە بەرنامەکە دا خوێندرایەوە:
۱- کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
۲ـ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
۳ـ پارتی دێموکڕاتی کوردستان
٤ـ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
٥ـ حیزبی شیوعی کوردستان
٦ـ تەڵا خۆشکەلام چالاکوان
۷ـ ماڵی کورد لە ڤانکۆڤێر
۸ ـ پەیامی کوردانی ڕۆژئاوا
۹ـ یەکێتی کومونیستەکان
۱٠ ـ خوێندنەوەی شێعر لە لایەن نادر قازی
۱۱ـ چەند وتەیەک بەو بۆنەیەوە لە لایەن سۆهراب کەریمی
۱۲ ـ هۆنراوەیەک لە لایەن کامەران محەممەد چالاک وان
پێویستە بگوترێ پێشکەش کردنی چەند هەڵبەست و پارچە شێعر و دانانی فیلمێک لە کورد کاناڵ بۆ شەهیدانی قەڵای دێموکڕات کە لە لایەن بەڕێوەبەرانی بەرنامە ئامادە کرابوو ناو ئاخنی بەرنامەکە بوو.
جێگای ئاماژە پێکردنە لەگەڵ ئەوەیکە سەرجەم بەشداربووانی بەڕێزی ئەو کۆڕیادە زۆر بە پەرۆش و دڵگران بوون بە شەهیدانی موشەکبارانی قەڵای دێموکڕات، بەڵام زۆر دڵخۆش بوون بەوەیکە ئەندامانی دوو لایەنی دێموکڕات بە یەکەوە ئەو کۆڕیادەیان ڕێکخستبوو.

حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- کومیتەی ڕۆژئاوای کانادا ـ ڤانکۆڤێر
بۆ بینینی وێنەکانی ئەو کۆڕیادە کلیک لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 9293 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact