. . . .


19 Sep 2009

به‌شداریی نوێنه‌رایه‌تی حیزب له‌ ئه‌مریکا له‌ رێوره‌سمی کردن?


ناوه‌ندی هه‌واڵ: رۆژی پێنج‌شه‌ممه‌، 1٧/ ۹ /٢٠٠۹، له‌ سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ئه‌مریکا، وه‌فدێک له‌ کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌و وڵاته‌ له‌ رێوره‌سمی کردنه‌وه‌ی ئۆفیسی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شدارییان کرد.
له‌و رێوره‌سمه‌دا که به‌ به‌شداریی‌ زیاتر له‌ ۳٠٠ كه‌س له‌ نوێنه‌رانی داموده‌زگا حکومه‌تیه‌کانی ئه‌مریکا، نوێنه‌رانی باڵوێزخانه‌ی چه‌ند وڵات، نوێنه‌رانی حیزبه‌ کوردستانیه‌کان و چه‌ندین که‌سایه‌تیی کورد پێکهات، هه‌ر یه‌ک له‌ هاوڕێیان مراد ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی کۆمیته‌ و کامران باڵنور نوێنه‌ری حیزب له‌ ئه‌مریکا تێیدا به‌شدار بوون.
رێوره‌سمه‌که‌ كاتژمیر ٦:۳٠ی دوانیوه‌رۆ ده‌ستی پیكرد و له سه‌ره‌تا دا به‌ڕێز قوباد تاله‌بانی به‌رپرسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مریكا وێڕای به‌خێرهێنانی میوانه‌كان چه‌ند وته‌یه‌كی له بابه‌ت بنكه‌ی تازه‌ی ئۆفیسه‌که‌ و وێنه‌ و که‌لوپه‌له‌کانی ناو ئۆفیسه‌که‌ که‌ نوێنگه‌ی کورد و کولتور و فه‌رهه‌نگی کوردین، پێشکه‌ش کرد و دواتر به‌شداران سه‌ردانی‌ ژووره‌کانی ئۆفیسه‌که‌یان کرد.
وه‌فدی کۆمیته‌ی حیزب وێڕای پیرۆزبایی کردنه‌وه‌ی ئۆفیسی نوێ له‌ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌ په‌ڕاوێزی رێوره‌سمه‌که‌دا چاویان به‌ چه‌ندین که‌سایه‌تیی کورد و ئه‌مریکایی که‌وت و له‌ بابه‌ت بارودۆخی کوردستان به‌ گشتی و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان ئاڵوگۆڕی بیرورایان کرد.
amrika-ofisi-herem.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1392 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact