. . . .


13 Sep 2018

هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەردانی بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکانیان لە نۆروێژ کرد


ناوەندی هەواڵ - نۆرێژ : هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە پێک هاتبون لە بەڕێزان کاک حەسەن غەمبار بەرپرسی کومیتەی نۆڕوێژی حیزب و کاک کەریم ئەڵڵاوەیسی بەرپرسی پەیوەندییە نۆڕوێژییەکانی کومیتەی نۆڕوێژ و کاک ناسر قادرپوور بەرپرسی گشتیی یەکیەتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد لە دەرەوی وڵات، سەردانی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانیان لە وڵاتی نۆڕوێژ کرد و لە لایەن سکرتێری گشتیی UN لە نۆروێژ بەڕێز خاتوون "ئانە کاترینە سیلڤا" و بەڕێز "یوناس ئیڤرسۆن" راوێژکاری سیاسیی UN لەو وڵاتە، بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.
لەو دیدارەدا، بەڕێز "ناسرقادرپوور" باسێکی لەسەر دۆخی کورد لە ئێران و فتوای جیهادی خومەینی دژی گەلی کورد و کردەوە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسڵامی و تیرۆری رێبەرانی حیزبی دێموکرات و تێکۆشەرانی کورد و ئێعدامی زیندانیانی سیاسی و دوایین کردەوەی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی و هێرشی مووشەکیی ١٧ی خەرمانان بۆ سەر قەڵای دێموکرات لە قوڵای خاکی هەریمی کوردستان و شەهید و برینداربوونی دەیان کەس لە تیکۆشەرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، پێشکەش بە هەیئەتی خانەخوێ کرد و لەو پەیوەندییەدا کۆمەڵێک بەڵگەیان بۆ خستنە روو.
هەر لەو چاوپێکەوتنەدا، هەئیە تی حیزبی دێموکراتی کوردستان داوای لە سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە بە هانای حیزبە وە بێن و هەموو دامودەزگا نێونەتەوییەکانی سەر بە UN لەو کردەوە تیرۆریستییەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار بکەنەوە و مەحکوومی بکەن.هاوکات باسیان لە مەترسی هێرشی نامرۆڤانە و تیرۆریستیی دیکە کۆماری ئیسلامی بۆسەر تیکۆشەرانی کورد و هێز و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵات کرد.
پاشان لە لایەن سکرتێری گشتی و راوێژکارەکەیەوە کورتەیەک لەسەر کارو چالاکییەکانی UN باس کراو بۆ زیاتر گەیاندنی دەنگی کورد بە رێکخراوی نێونەتەوە یەکگرتووەکان چەند پێشنیارێک بۆ زیاتر گەیاندنی کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش بە هەئیەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرا و پشتیوانی خۆیان بۆ مافەڕەواکانی کورد ڕاگەیاند و کردەوە تیرۆریستییەکەی کۆماری ئیسلامییان بۆ سەر حیزبی دێموکراتبە ناڕەوا و بێ بەزەیانە وەسف کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستان / کومیتەی نۆڕوێژ

norwejunnn.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 276 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact