. . . .


12 Sep 2018

بەشداری ئەندام و لایانگرانی ح د ک لە خۆپێشاندانی ڕیسوا کردنی ڕژیمی ئیسلامی ئێران لە شاری لەندەن


ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٢ی سێپتامبری ٢٠١٨ی زایینی کاتژمێر ٢ تا ٤ی پاشنیوەڕ، ئەندام و لایانگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی بریتانیا، بەشدارییان کرد لە خۆپیشاندانێکی نارەزایەتی دا کە دژ بە ڕژیمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەو ڕژیمە لە شاری لەندەنی پایتەختی بریتانیا بەڕیوە چوو. لەو خۆپیشاندانە دا کە بەشێکی بەرچاو لە حیزب و ڕێکخراوەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و دەیان کوردی خاوەن هەڵوێستی دانیشتووی لەندەن تێیدا بەشدار بوون، دەیان درووشـم دژ بە ڕژیمی تێرۆریستی ئێران گوترانەوە و هێرشی ڕژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان و ئێعدامی لاوانی کورد لە چاڵە ڕەشەکانی ڕژیم دا بە توندی ڕیسوا و سەرکۆنە کرا. پێویست بە ئاماژەیە کە لە شوێنی خۆپیشاندانەکە سەدان ئاڵای کوردستان، وێنەی شەهیدانی ئەم دواییانەی و ئاڕمی حیزب ڕازێندرابووەوە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی بریتانیا
وێنەکانی ئەو خۆپیشاندانە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 9280 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact