. . . .


11 Sep 2018

خۆپیشاندانی کۆمەڵێک چالاکوانی سیاسی لە شاری یۆتێبۆری سوید، دژ بە ڕژیمی ئیسلامی ئێران


كۆمەڵێك چالاكڤانى سياسى ڕۆژهەڵاتى كوردستان پيكهاتوو له ئەندام و لايەنگرانى هيزه سياسي يەكانى روژهەڵات به مەبەستى شەرمەزاركردنى رژيمى ئيران له پەیوەندی لەگەڵ ئێعدامى زندانيانى سياسی و چالاكانى مەدەنی وهەروەها مەحكووم كردنى هيرشى مووشەكى روژى ٨ى مانگى سيپتەمبر بۆ سەر بنكەى دەفتەرى سياسی حيزبى ديموكراتى كوردستان، له مەيدانى برونز پاركن له شارى يوتوبورى سوئيد كوبوونەوەیەكى ئيعترازيان پيك هينا. بەشداران به بەرزكردنەوەى ئالاى پيروزى كوردستان و ئارم و هيماى ريكخراوەيان و وينەى شەهيدانى قەڵاى ديموكرات و هەر سێ شەهیدى زيندان رامين حوسين پەناهى و زانيار و لوقمان مرادى، سەرەرايي باو بارانيكى زور بو ماوەى كات ژميريك به گوتنەوەى شيعارى دژ به ڕژیمی كومارى ئيسلامى و داواى هاوكارى بو گەلى كوردستان، سەرنجى ريبوارانى سوئيدى و بيانيان بو لاى خويان راكيشا. شايانى باسه کە خاتوو شاديه حەيدەرى خانمه پارلمانتارى كورد پارلەمانی سوید سەر به حيزبى سوسيال ديموكرات، هەتا کۆتایی له ناو خۆپيشاندەران دا بوو پەيامى هاودەردى كوميتەى هاوكارى هيزه سياسيەكانى كوردى و كوردستانى له لايەن ريزدار رەزا لووتفى پيشكه ش كرا. بەشدار بوويكى ئيرانى فارس زمان هاوخەمی خوى پيشكەش به بەشداربووان كرد و له جياتى هەموو ئيرانەكان داواى ليبووردنی لە گەلى كورد كرد.
لايەنه بەشدارەکان بریتی بوون:
- ح د ک
- ح د ک ا
- كۆمەڵەى شورشگيرى زەحمەتكيشانى كوردستانى ئيران
- كۆمەڵەى زەحمەتكيشانى كوردستان
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 9263 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact