. . . .


11 Sep 2018

بەرێوەچوونی خۆپێشاندانی نارەزایەتی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وڵاتی فینلاند


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: ڕۆژی دووشەممە 10.09.2018 بە بەشداری سەدان کەس لە کوردستانیان دانیشتووی وڵاتی فینلاند، خۆپێشاندانێک بۆ شەرمەزارکردنی کردەوە تیرۆریستی و مرۆڤ کوژیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هێرشی مووشەکی رێژیم بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی دێموکڕات لە ڕۆژی 17ی خەرمانان دا و شەهید بوونی شەش ئەندامی ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و چەند کادر و پێشمەرگەی دوو لایەنی حیزبی دێموکڕات و بریندار بوونی دەیان کەس لە کادر و پێشمەرگە و ژن و مناڵ لە نزیک شاری کۆیەی باشووری کوردستان و پێشێل کردنی سەروەریەکانی هەرێمی کوردستان و لە سێدارەدانی رۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا، وەرێخرا.
خۆپێشاندەران لە کاتژمێر13:00ی دوانیوەرۆ تا 15:00 بە شێوەیەکی هێمنانە لە گۆرەپانێکی شاری هێلسینکی پێتەختی فینلاندوە بەرەو باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران وەرێکەوتن. ئەو خۆپێشاندانە، کە لەلایەن ناوەندی هاوکاری هێزە کوردستانیەکانی کوردستانی ئێران و هاوکاری کۆمەڵە سازمانی کوردستانی حیزبی کمۆنیستی ئێرانەوە وەڕێخرابوو ، بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێکرد. بەدوای ئەودا پەیامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن "مووسا لیلانەی" یەوە پێشکەش کرا کە لەو پەیامەدا ئیشارە بە هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حیزب، شەهید و برینداربوونی تێکۆشەرانی دێموکڕات و ژن و مناڵ و ئێعدامی رۆڵەکانی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی یەوە کرابوو. ئەوجار بەناوی رێکخەرانی خۆپێشاندانەکە وتاریک لە لایەن مەجید حەقی بەرپرسی کومیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران پێشكەشی بەشداران کرا. لە بەشی دیکەی خۆپێشاندانەکەدا بڕیارنامەی هاوبەش بە زمانەکانی کوردی، فارسی و فینلاندی پێشكەش کرا. بەدوای ئەودا نوێنەری چەند حیزب و ڕێکخراو و کەسایەتی بەشدار، وتار و پەیامیان لە مەڕ شەرمەزارکردنی کۆماری ئیسلامی پێشكەش کرد.
هاوکات لە گەڵ بەرێوەچوونی خۆپێشاندانەکە بەشدارن بە دروشمەکانی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران رق و بێزاری خۆیان لەو رێژیمە دەربڕی.

دەستەی بەرێوەبەری خۆپێشاندان:
حیزبی دێموکراتی کوردستان – کۆمیتەی فینلاند
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران – کۆمیتەی فینلاند
کۆمەڵەی شۆرشگیری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران – کۆمیتەی فینلاند
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان – کۆمیتەی فینلاند
کۆمەڵە سازمانی کوردستانی حیزبی کمۆنیستی ئێران – کۆمیتەی فینلاند
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران – رێکخراوی فینلاند
وێنەکانی ئەو خۆپیشاندانە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 9265 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact