. . . .


11 Sep 2018

پەیامی سەرەخۆشی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان


لە دڕیژەی پیامی سەرەخۆشی و مەحکوم کردنی مووشەکبارانی بارەگای سەرەکی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانان کە بەداخەوە بوو بە هۆی شەهید و بریندار بوونی دەیان ئەندامی ڕێبەری و کادر و پێشمەرگەکان ڕێکخراوی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی حیزبی دیموکراتی کوردستان کردوە و وێڕای سەرەخۆشی لە ماڵباتی شەهیدان و هیواخوازی بۆ هەرچی زووتر ساڕێژبوونەوەی برینداران، هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بەتوندی مەحکوم کردووە. لە بەشێک لەو پیانەدا هاتووە: هێرش و بۆمبارانی موشەکی جمهوری ئیسلامی ئێران بۆسەر بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستان حدک و کەمپی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە بەتووندی ئیدانە و شەرمەزار دەکەین.
لە بەشی کۆتایی ئەو پەیانەدا وێڕای مەحکومکردنی سیاسەتی سەرکوت و تۆقاندنی گەلی کورد لە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە هاتووە: داواکارین هەرچی زووە هێزو لایەنە سیاسیەکان لە ئاستی هەموو بەشەکانی کوردستان و کەسایەتی و رێخستنە مەدەنیەکان بڕیاری ئازایانە و بەرپرسانە بدەن بۆ هانگاونان بەرەو کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان وەک باشترین وەڵام بۆ داگیرکەران کە تەنیا بەو تێکۆشانە دلی برینداری گەلەکەمان و روحی شەهیدان ئاسودە دەبیت.

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 88 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact