. . . .


11 Sep 2018

ڕاگەیەندراوی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات لەسەر هێرشی مووشەکی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حدک و حدکا


بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕادەگەیەنین کە ئەمڕۆ بەیانی ٨ی سێپتامبری ٢٠١٨ ناوەند و بنکەکانی دەفتەری سیاسی هەردوو لایەنی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان کەوتنە بەر هێرشی مووشەکی و هەوایی ڕێژیمی ئاخوندی ئێران، بەداخەوە بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕێبەری و کادر و پێشمەرگەی هەر دوو لایەنەکە شەهید و برینداربوون.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، وێڕای مەحکومکردنی توندی ئەو پەلامارە دژەئینسانییە، لەلایەن ڕێژیمی ئاخوندیەوە، داوا لەسەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و دانیشتوانی شاری سەربەرزی کۆیە بەتایبەتی دەکەین کە بەهانای بریندارانەوە بێن. داوا لە هەموو ناوەند و ڕەهەندە سیاسیەکانی کوردستانی و جیهانی دەکەین کە لەهەمبەر ئەو پەلامارە دژە ئینسانیە بێدەنگ نەبن و ڕێژیمی ئاخوندی بەتوندترین شێوە مەحکوم بکەن.
سازمانی خەباتی کوردستان وێرای هاوخەمی و سەرەخۆشی لە کەسوکاری و سەرکردایەتی هەردوو حیزبی دیموکرات لە هەمبەر شەهیدەکانی ئەو پەلامارە. هیوای چاکبونەوە و زوو چارەسەری بۆ بریندارەکان دەخوازێ و لەو پێوەندیەدا ئامادەیی خۆی بۆ هەر جۆرە هاوکاریەک کە خزمەت بە کەمکردنەوەی زیانەکانی ئەو هێرشەبکا دەددەبڕێ.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
٨ی سێپتامبری ٢٠١٨ بەرامبەر بە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 9255 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact