. . . .


11 Sep 2018

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-‌ پژاک بۆ بەڕێز: حیزبی دیموکراتی کوردستان


دەسپێک سەرەخۆشی پارتیمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان و حیزبی دیموکراتی کوردستان دەکەین. لەم سەردەمە هەستیارەدا کە ئاڵوگۆڕی لە ناوچەکەدا بەخێرایی دەچێتە پێش، پێویستە گەلی ئێمە بە هەستیاری و بەشێوەیەکی زانستیانە ئەم دۆخە لێکداتەوە و بە پێی ئەم ڕەوشە لەچوارچێوەی پلان و پڕۆژەی نەتەوەیی و بەڕوحی ئازادیخوازی هەڵسوکەوت بکات. تێگەیشتن لە پلانەکانی دوژمنانی گەلەکەمان ڕێگە خۆشکەر دەبێت لەداڕشتنەوەی سیاسەتی دروست و عیلمانی پێشڕەوان و ئەم شێوازە گەیشتن بە ئامانجی گەلەکەمان بۆ ئازادی و سەربەستی نیزیکتر دەکاتەوە.
بەڕێزان، بنەماڵەی شەهیدانی ئەم ڕووداوە تێرۆڕیستیانە و کادیر و ئەندامان و بەڕێوەبەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لەناخی دلگرانی خۆمان لەهەمبەر ئەم خەسارە مەزنە دەردەبڕین و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. ئەم کردەوە قیزەونەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەچوارچێوەی کۆنسێپتێکی گشتی کە لەدژی ئازادی گەلەکەمان پەیڕەو دەکرێت و پێویستە هەموو پێشەنگانی گەلەکەمان ئەم بابەتە بە وردی بنرخێنێ و بە باشی لێ تێبگەن کە بە گشتی ئەم سیستمە دیکتاتۆر ق تۆتالیتەرە دژی هەر جۆرە ئازادی و ئازادیخوازییە و هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتی ژێر پێ ناوە.
بە تێگەهێشتنی ئێمە لەم قۆناخە هەستیارەدا زیاتر لەهەموو کات و ساتێکدا، زەروورەت و پێویستی یەکڕیزی گەل و ئازاتیخوازان و هەوڵدان بۆ یەکڕیزی نەتەوەیی دەخوازێت. لەم قۆناخە هەستیارەدا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی نەتەوەیی، کە مەترسی پاکتاوکردن لەئارادایە، یەکڕیزی تێکۆشان و خەبات پێویستییەکی حەیاتییە.
لەکۆتاییدا جارێکی تر سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی کورد و بنەماڵەی شەهیدان و حیزبی دیموکراتی کوردستان دەکەین و هیوای سڵامەتی و چاکبوونەوە بۆ برینداران ئاواتەخوازین.
هاوسەرۆکایەتی کۆدار- پەژاک
١٠/٠٩/٢٠١٨

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 9255 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact