. . . .


9 Sep 2018

بەرێوەچوونی خۆپێشاندانێک لە دانمارک بۆ مەحکووم کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: رۆژی شەممە رێکەوتی ٩ی سێبتامبری ٢٠١٨ ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دانمارک بە هاوکاری هێز و لایەنە کوردستانییەکانی دیکە خۆپێشاندانێکیان لە ناوەندی شاری کۆپێنهاگ رێکخست، دوای هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەڕێوەچوونی حوکمی ناڕەوای لە سێدارەدانی سێ بەندکراوی سیاسی کورد لە ئێران، کوردانی دانیشتووی دانمارک لە گردبوونەوەیەک‌دا نارەزایەتی و بێزاری خۆیان لەو کردەوە دژە مرۆڤیانەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی و هاوخەمی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی قوربانیانی ئەو جنایەتانە کرد.
خۆپێشاندانەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و ساتێک بێ‌دەنگی بۆ گیانی پاک و خوێن بە ناحق رژاوی هەموو شەهیدانی رێگای رزگاری گەل دەستی پێکرد، لە بڕگەی یەکەمی خۆپێشاندانەکەدا پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە کوردی و ئینگلیسی و دانمارکی لە لایەن خالیدی رەواندووست و حوسێن مەحموودی و یڵماز یڵدزەوە خوێندرایەوە و برگەی دووهەمی خۆپێشاندانەکەش تایبەت بوو بە خوێندنەوەی پەیامی هاوخەمی لایەنەکان و شێعر و پەخشان لە لایەن بەشداربووانەوە.
ئەو لایەنانەی لە گردبوونەوەکەدا پەیامیان هەبوو بریتین لە:

پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریە
ناوەندی سێکۆلاری کوردستان
پارتی سۆسیالیستی کوردستانی باکوور
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
پارتیا ماف و ئازادی باکوور

حیزبی دیموکراتی کوردستان- دانمارک
بۆ بینینی وێنەکانی ئەو خۆپیشاندانە کلیک لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 101 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact