. . . .


6 Sep 2018

چاو پێکەوتنی نوێنەری حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کۆمیتەی ئوتریش لە گەڵ نوێنەرایەتی ناوەندی کولتوری ئیسرایلی لە وڵاتی ئوتریش.


ناوەندی هەواڵ - ئوتریش : لە سەر داوای ناوەندی کولتوری ئیسرایلی لە وڵاتی ئوتریش، بۆ ناساندنی باشتری خەبات و جوڵانەوەی نەتەوایەتی لە کوردستان بە گشتی و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، لە ڕێکەوتی ٥ی مانگی سپتامبەر محەممەدی فەقێ عەلی سەردانی ئەو ناوەندەی کرد و لە لایەن رایمۆند فاستنباوەر سکرتێری ئەو ناوەندە و جێگری سەرۆکی ناوەند، پێتەر شڤارتس لێپرسراوی یەکەمی ناوەندی ئێسرا و هەروەها پریماریوس دوکتۆر کلاوس میهاچێک بەرپرسی تەخەسوسی ناوەندی ئێسرا پێشوازی لێکرا.
لە دانیشتنێکی یەک کاتژمێری دا محەممەدی فەقێ عەلی زۆر بە وردی لە سەر شۆڕشی کوردەکان و خەبات و خوێندانیان بۆ ئازادی دوا، ئەوەی بیر ئیسرایلیەکان هێنایەوە، کە ساڵانێکی دوور و درێژە ، داگیرکەرانی کوردستان لە هەمو لایەکەوە بۆ لە ناوبدنی کورد و هەروەها سرینەوەی ناسنامەی ئەو نەتەوەیە لە هەمو ڕێگایەکەوە هەوڵیان داوە.
بۆ ئەم مەبەستەش هەر هێرش و ماڵوێرانکاریەکانی ئەم سەدەی دوای وەک نمونە هێنایەوە و بە تایبەتی دەرکردنی جیهاد و ئەنفال و شیمیاباران هەروەها ژینۆسایدی کوردەکان لە هەرجوار پارچەی کوردستان کە چەند نمونەیەکی نەچەندان دوورن لە مێژودا. بە داخەوە بە هۆی بێدەنگی زلهیزەکان و خاوەن توانکان لە ناوەندەکانی جیهانی دا، دوژمنانی نەتەوەی کورد زۆرجاریش ئەوەیان بۆ چۆتە سەر. کورد وەک نەتەوەیەکی بێ پشت و پەنای نێو نەتەوەی تەنیا شتێک لە لەناوچونی پاراستوە و دوژمنەکانی نەیانتوانی لە بەینی بەرن، چیاو دەرو دۆڵەکانی نیشتیمانەکەی بوە.
لە درێژەی ئەم دانیشتنەدا دەستەی خانەخوێ خۆشحاڵی خۆیان لەم سەردانە دەربڕی، داوایان کرد، کە لە لایەن نوێنەری حیزب لەم پایزە دا سیمینارێکی گشتی لە سەر کورد و کوردستان بۆ هەمو ئەندامانی ئەم ناوەندە و خەڵکانێکی تریش بگرێ.
نوێنەری حیزبیش ئەوەی بە کارێکی زۆر موسبەت زانی و ئامادەی خۆی بۆ گرتنی ئەم سیمینارە بۆ ئیسرایلیەکانی ڤییەن ڕاگەیاند..

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 122 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact