. . . .


4 Sep 2018

بەشداری ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کۆمیتەی ئوتریش لە فستیڤاڵی ساڵانەی حیزبی کمۆنیستی ئوتریش


ناوەندی هەواڵ ئوتریش : لە ڕۆژەکانی ١ و ٢ی مانگی سپتامبری ٢٠١٨ فستیڤاڵی ساڵانەی حیزبی کۆمنیستی ئوتریش لە شاری وییەن بە بەشداری نوێنەرایەتی سەدان ڕیکخراو و نەتەوەی جیاواز، لە دوو ڕۆژدا بەڕێوەچوو. لەو فستیڤاڵە دا گرووپ، کۆمەڵە و ڕێکخراوی سەربە نەتەوە بەشدارەکان بە پیشاندانی فەرهەنگ و کولتوری خۆیان و هەڵواسینی وێنە و دروشمی جۆراوجۆر، هەوڵی خۆناساندنیان بە گەلی ئوتریش و خەڵکانی دیکەی جێگیر لەم وڵاتە دەدا..
هاوڕێیان و ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش، بە شێوەیەکی زۆر چالاکانە لەو فستیڤاڵە دا بەشداریان کرد و توانیان سەرنجی خەڵکێکی زۆر بۆ لای ستاندی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ڕاکێشن
لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژە دا ستاندەی کۆمیتەی حدک، کە بە ئاڵای کوردستان ، ئارمی حیزبی و لۆگۆی یەکیەتی ژنان ڕازابۆوە، نەک هەر بووە جێی سەرنجی خەڵکێکی زۆر، بەڵکوو سەکۆیەکیش بوو بۆ یەکتر دیتن و بە یەک گەیشتنی کوردەکانی دانیشتوی ڤییەن و دەورو بەری، بەم شێوەیە خەڵکانیکی زۆر سەردانی ستاندی حیزبیان کرد. ئەندامانی حدک بەدانی زانیاری و ئاگاداری لە سەر بارودۆخی کوردستان و ئامانجەکانی حدک و هەروەها ناساندی داخوازیەکانی نەتەوەی کورد، لەقاودانی پلان و پڕۆپاگەندە و بەرنامە دژی ئینسانیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و لق و پۆپەکانی لە ناو خۆی ئێران و لە وڵاتانی دیکەدا، توانیان ببنە ناوەندێکی سەرەکی بۆ گەیاندنی زانیاریەکان. لە بەینی ئەو خەڵکانەدا کە سەردانی ستاندی حیزبیان کرد، نوێنەرایەتی و بەرپرسی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکانی کوردی و ئوتریشی و هەروەها شەخسیەتەکانی دۆستی کورد و حدک دەهاتە بەرچاو..
کۆمیتەی حدک لە وڵاتی ئوتریش بە ئەرکی سەر شانی خۆی دەزانێت سوپاس و دەستخۆشی خۆی بۆ ئەو هەموو هاوکاری و ماندوو بوونەی ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزب دەرببرێت.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کۆمیتەی ئوتریش
وێنەکانی ئەو خۆپیشاندانە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 137 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact