. . . .


26 Aug 2018

دیداری بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی ح د ک لەگەڵ وەزیری ئاسەوار و فرەکولتووری کانادا


ناوەندی هەواڵ- کانادا: لە درێژەی کاروچالاکییەکاندا رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٣ی ئاگۆست هاوڕێ محەممەد خادمیانی بەرپرسی پەیوندییە بیانیەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆمیتەی رۆژئاوای کانادا، لە سەر بانگهێشتی بەرێوبەری نوسینگەی حیزبی لیبراڵ لە شارەکانی پۆرت موودی و کوکیتڵام بەشداری کۆبونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ بەرێز" پابلۆ رادریگز " وەزیری ئاسەوار و فرەکولتووری کانادا کرد. وەزیری ئاسەوار و فرەکولتووری لە ریپۆرتێکی کورتدا، باسێکی سەبارەت بە دوایین کۆبوونەوەی دوو رۆژەی کابینەی هەیئەتی دەوڵەتی کانادا کە رۆژی رابردوو کۆتایی پێهات بوو، کرد. ناوبراو بەشداربووانی لە گرینکترین و نوێترین هەواڵەکانی کانادا ئاگادار کردەوە و سەبارەت بەدوایین گۆڕانکاری حکومەتی کانادا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی ئەو وڵاتە و ولاتانی جیهان و هەوڵ و تێکۆشانی حکومەتی ئیستای ئەو ولاتە بۆ باشتر کردنی باری گوزەرانی هاووڵاتیانی نیشتەجێی کانادا کردەوە. لە درێژەی ئەو دیدارە دا هاورێ محەممەد چەند وتەیەکی پێشکەش کرد کە دەسەڵاتی سیاسی و حوکمرانی و سیستێمی فیدراڵی کانادا نموونه‌یەکی جوانی پێکەوەژیانی ئاشتیخوازانەی نەتەوە جیاوازەکانە. بەرپرسی پەیوەندییە بیانیەکانی حدک لە رۆژئاوای کانادا ئاماژەی بەوە کرد کە حیزبی دێموکراتی کوردستان وەک بە ئەزمونترین و بە مێژووترین حیزبی کوردستان، بۆ وەدیهێنانی مافی دیاری کردنی چارەنوسی نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان خەبات دەکات و لە هەڵومەرجی ئێستادا سیستمێکی دێموکراتی فیدرال بۆ ئێرانی داهاتوو پێشنیار دەکات. بەرێز رادریگز باسی ئەزموونی ژیانی بنەماڵەی خۆی لە دەسەڵاتی دیکتاتۆری وڵاتی ئارژانتین لە ساڵەکانی دەیەی ٦٠ و ٧٠ی زایینیی کرد کە باوکی لە ئارژانتین وەک چالاکێکی سیاسی چەندین جار دەسبەسەرکراوە و ناچار بوون کاتێک دا کە ئەو تەمەنی تەنیا ٨ ساڵی بووە وڵاتەکەیان بە جێی بێلن و لە شاری مونتراڵی کانادا نیشەجێ بن. ژیانی ئازاد و سیستمی فیدراڵی کانادا ئەو هەلەی بۆ خۆ پێگەیاندنی ئەو رەخساند کە ببیێتە ئەندام پارڵمان و وەزیری دەوڵەتی کانادا. لە کۆتاییدا بەرێز رادریگز داوای پشگیری سیاسەتەکانی دەوڵەتی لیبراڵ و سەرۆک وەزیرانی کانادای کرد.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی کانادا
hdk-wazizri-kultur-1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 187 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact