. . . .


5 Aug 2018

دیدار لەگەڵ پارڵمانتارێکی فیدراڵی کانادا لە شاری ڤەنکوڤێر


ناوەندی هەواڵ- کانادا: رۆژی شەممە رێکەوتی ٤ی ئاگۆستی ٢٠١٨ دیدارێک لەگەڵ بەرێز ران مەکانن ئەندام پارڵمانی فیدراڵی کانادا لە لایان کاک محەمەد خادمیانی بەرپرسی پەیوەندییە بیانیەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کومیتەی رۆژئاوای کانادا بەرێوە چوو. لەو دیدارە دۆستانەی بەرێز مەکانن سەر بە حیزبی دەسەڵاتداری لیبراڵ دا، سەبارەت بەهەڵوێستی بوێرانە و دروستی پارڵمانی کانادا بەدژی رژیمی ئێران چەپکە گوڵێک بۆ سپاس و پێزانیین بۆ نوێنەرانی پارڵمان بەگشتی و لیبراڵەکان و سەرۆک وەزیری کانادا، جەستن توردۆ، بەتایبەت پێشکەش کرا. پارڵمانتارانی کانادا بە پەسەند کردنی گەڵاڵەی راگرتنی دانوستان و نوێنەکردنەوەی پێوەندییەکان لەگەل کۆماری ئیسلامی ئیران بە تێکرای دەنگ لە پارلمانی کانادا و ناساندنی سپای پاسداران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی و خستنە ناو لیستی گرووپە تێڕۆڕیستیەکان، هەڵويستێکی مێژووییان خوڵقاند. کاک محەممەد هەروەها،کۆمەڵێک زانیاری سەبارەت بە پيشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و رێژەی سێدارە و دەسبەسەرکردنی هاووڵاتیانی بە ران مەکان دا. لەوێدا باس کرا کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا، رژیمی ئێران ٥١٧ کەسیان لە سێدارە داوە. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ وە کۆماری ئیسلامی ١٣٣ کەسیان لە سێدارە داوە و تەنیا لە مانگی جووڵای ئەوساڵدا ٣٦ کەس لە سيدارە دراون کە لەوانە ٨ کەسیان کورد و ٤ کەسیان مێرمنداڵ و ژنێکیشان تێدابووە. لە سێ مانگی یەکەمی ئەوساڵ ٢٢٢ چالاکی سیاسی و مەدەنی کورد لە شارەکانی رۆژهەلاتی کوردستان دەسبەسەر کراون و ٥٠ کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی چەکدارنی رژیم کوژراون. بەرپرسی پەیوەندییە بیانیەکانی حیزب لە ڤەنکۆڤەر داوای لە بەرێز مەکانن کرد کە وەک ئەندامێکی لە میژینەی رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی سەبارەت بە پێشیلکاریەکانی بەردەوامی مافی مرۆڤ لە ئێران و بە تایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان لە پارڵمانی کانادا هەڵوێست بگرێ و گۆشار بخرێتە سەر کۆماری ئیسلامی کە پێبەندی پرینسب و بەهاکانی مافی مرۆڤ و یاساکانی نێونەتەوەیی بێت. بەرێز مەکانن خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو دیدارە دەربر ی و سپاسی هەڵویست و بەدواداچوون و نوێکردنەوەی زانیارەکانی حدک ی لە رێگای پەیوەندییەکانەوە کرد و بەڵێی دا نامەیەکی تایبەت سەبارەت بە پێشلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و بە تایبەت بارودۆخی نالەباری زیندانیانی سیاسی کورد بۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بنوسێت. ناوبراو هەروەها ئامادەیی بۆ پەیوەندی زیاتر نیشان دا و بەلێنی ئەوەی دا پەیوەندی لە نێوان ئەندامانی کۆمیسیۆنی پەیوەندیەکانی دەروەی پارلمانی کانادا و بەرپرسی پەیوەندییە بیانیەکانی حدک لە کومیتەی رۆژئاوای کانادا پێک بێنێت.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کانادا
didari-parleman2018.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 203 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact