. . . .


10 Aug 2018

بە خاکسپاردنی تێکۆشەری دێرین کاک سەعید کوێستانی


بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە کاک سەعید کوێستانی یەکێک لە تێکۆشەرە سیاسی‌یەکانی کورد لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا لە ڕێکەوتی ٠٣ ـ ٠٨ ـ ٢٠١٨ لە شاری ئورێبرۆ لە وڵاتی سوئێد کۆچی دوایی کرد.
‎بەشداری هەئیەتێکی حدک بە سەرپەرەستی کاک حەسەن رەستگار کەسایەتی سیاسی کورد لە ریزەکانی حدک دا لە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی کاک سەعید کاوە .
‎شایانی باسە کە بەرێز کاک حەسەن رەستگار پەیامی هاوخەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی بە بنەماڵەی کاک سەعید کوێستانی گەیاند و هاوکات کار و خەباتی کاک سەعید کوێستانی لە بزاڤی رزگاریخوازی دا بەرز نرخاند.
لە بەشێکی دیکەی ئەو رێورەسمە دا بەرێز کاک سەعید بەگزادە بەرپرسی تەشکیلاتی دەرەوەی وەڵات لە چەند وتەیەک دا باسی لە ڕۆڵ و کار و تێکۆشانی کاک سەعید کوێستانی لە ریزەکانی دیموکرات دا کرد و ئاوڕی لە خەبات و تێکۆشانی بەرێزیان دایەوە و هاوکات پەیامی هاوخەمی حدک ی لە دەرەوەی وڵات گەیاندە بنەماڵە و بەشدارانی ئەو کۆڕیادە. شایانی باسە کە تاجە گوڵینەی رێزلێنان لە لایەن مامۆستا سیروان حەفیدی و کاک ئەحمەد لبادی بە نوێنەرایەتی حدک لە سەر مەزاری کاک سەعید کوێستانی داندرا.
پێویست بە ئاماژەیەکە کاک سەعید کوێستانی لە تێکۆشەرانی ساڵەکانی ٤٦ و ٤٧ ی هەتاوی بووە و دوو دەورە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزب بووە و لە چەند ئۆرگانی حیزبی دا کار و تێکۆشانی هەبووە و لە کەسە دیارەکانی بزووتنەوەی کورد بووە.
کاک سەعید مرۆڤێکی خاکی و تێکۆشەرێکی ڕێبازی کوردایەتی و دێموکرات بوو، لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی بەوپەری دڵسۆزی‌یەوە خەباتیان بۆ رزگاری کورد دەکرد و هاوسەری ژیانی وەک کەسێکی نزیک بە کاک سەعید لەو ژنە تێکۆشەرانەی کورد بوو کە خزمەتی زۆریان بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و دێموکرات کردووە، کاک سەعید مرۆڤێکی جێگای متمانە و کەسێکی دڵسۆز بە گەل و نیشتمان بوو و لەگەڵ سەرکەوتنی شۆڕش شاگەشکە بووە و لە گەڵ نسکۆی شۆڕش ئەژنۆی خەمی لە باوەش گرتووە، بەڵام وەک خۆی نووسیوتەی هیچ کات لە شۆڕش دا نائومێد نەبووە و بە چاوی ئومێدەوە ڕووانیویەتی ئاسۆ و دوورە دیمەنی خەبات.
‎کاک سەعید دوای چەند دەیە خەبات و تێکۆشان بەداخەوە ڕۆژی ٠٣ ـ ٠٨ ـ ٢٠١٨ بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و ڕۆژی ١٠ ـ ٠٨ ـ ٢٠١٨ لە نێو ئاپۆرای هاورێ و هاوسەنگەر و ئەندامانی بنەماڵەکەیدا لە گۆرستانی لێنگدبروو شیرکا لە شاری ئۆرێبر بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە ئەندامانی بنەماڵەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکا.
‎کۆمیتەی دەرەوەی حدک

بۆ بینینی وێنەکان کلیک لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 212 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact