. . . .


10 Jul 2018

نامەیەکی سەرئاواڵای کومیتەی بەڕێوەبەری دەرەوەی وڵاتی حدک، بۆ باڵوێزخانەکانی وڵاتی ئوتریش لە هەموو وڵاتانی جیهان


بۆ نوێنه‌رایه‌تی ئوتریش له‌ وڵاتی ....،سڵاو وڕێز

ئه‌و نامه‌یه‌تان بۆ ده‌نێرین و هیوادارین بایه‌خی پێ بده‌ن
هه‌روه‌ک ده‌زانن نه‌ته‌وه‌ی کورد گه‌وره‌ترین نه‌ ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ته‌ له‌ جیهان دا که‌ له‌ سه‌ره‌تاییترین مافی ته‌ته‌وه‌یی و ئینسانیش بێ به‌شه‌۰ کوردستان دابه‌شکراوه‌ به‌سه‌ر چوار وڵات دا که‌ له‌ نێویان دا، کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ نیزیکه‌ی ۱۲ میلیۆن حه‌شیمه‌ته‌وه‌، له‌ هه‌مو به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش چه‌وساوه‌تر و بێبه‌شتره‌۰ چونکه‌ له‌گه‌ڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ته‌ڕه‌فه‌ که‌ ده‌ست له‌ هیچ جینایه‌تێک ده‌رحه‌ق به‌ گه‌لی کورد ناپارێزێ۰هه‌ر له‌ ئیعدام و ئه‌شکه‌نجه‌وه‌ بگره‌ تا تیڕۆڕی ڕێبه‌رانی کورد له‌ هه‌ر گۆشه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه‌ دا که‌ بۆی بکرێ۰ وێنه‌ی برچاوی ئه‌م جینایه‌تانه‌ تیڕۆڕی ڕێبه‌ری مه‌زنی کورد و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، دوکتور عه‌بدولڕڕه‌حمانی قاسملو بو له‌ پایته‌ختی وڵاته‌که‌ی ئێوه‌۰
وه‌بیرتان دێنینه‌وه‌و بێگومان زۆرجاری دیکه‌ش له‌ گه‌ڵیان باس کردوون که‌ بۆ هه‌مو خه‌ڵکی کوردستانی ئێران به‌ تایبه‌تی و ده‌یان میلیۆن کورد به‌ گشتی کردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی تیڕۆڕی دوکتور قاسملو و هاوڕێیانی بایه‌خێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌ و چاوه‌ڕوانن ڕۆژێک له‌ ڕۆژان ده‌وڵه‌تی ئوتریش ڕێگا بدا که‌ ئه‌وپه‌روه‌نده‌یه‌ڕێگای قانونی خۆی بپێوێ و تاوانبارانی ئه‌وجیایه‌ته‌، که‌ گومانی تێدا نییه‌ سه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ده‌گرێته‌وه‌ به‌ سه‌زای خۆیان بگه‌ن۰ باعه‌داڵه‌ت له‌ وڵاتی ئێوه‌ش ڕێگای خۆی بپێوێ، هه‌روه‌ک چۆن له‌ په‌روه‌نده‌ی تیڕۆڕی دوکتور سادقی شه‌ڕه‌فه‌ندی له‌ وڵاتی ئاڵمان سه‌ره‌ڕای هه‌مو گوشاره‌کانی کۆماری ئیسلامی ڕێگای خۆی پێواو دادگای وڵاتی ئاڵمان ڕێگای نه‌دا نادادپه‌روه‌ری زاڵ بێ و به‌ هه‌ڵوێستێکی دادپه‌روه‌رانه‌ شانازیه‌کی گه‌وره‌ی بۆ وڵاتی ئاڵمان و به‌ تایبه‌ت به‌شی قه‌زاییه‌که‌ی به‌ده‌ست هێنا۰سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌ به‌ڕلین چه‌ندساڵ دواتر مۆنومێنێکیان بۆ ڕێزگرتن له‌ دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندی و تێکۆشه‌رانی هاوڕێی دانا۰
له‌ ساڵوه‌گه‌ڕی ۲۹ ساڵه‌ی تیڕۆڕی دوکتور قاسملو و هاوڕێیانی دا، زۆر ئاڵ وگۆڕ ڕووی داوه‌، ده‌ستی ڕژیمی تیڕۆڕیستیی کۆماری یسلامی زۆرتر ئاشکرا بوه‌، وڵاتێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ئامریکا باسی تیڕۆڕی دوکتور قاسملوی له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه‌ له‌ وڵاتی ئێوه‌ کردوه‌۰زۆر لایه‌ن ده‌زانن که‌ په‌رده‌پۆش کردنی ئه‌و جینایه‌ته‌ و ناردنه‌وه‌ی بکوژان له‌ ژێر گوشاری ڕژیمی تاران دا بووه‌۰ کردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی دوکتور قاسملو خزمه‌تێکی گه‌وره‌ ده‌بێ بۆ هه‌مو گه‌لانی ئێران، ئازادیخوازان به‌ گشتی و نه‌ته‌وه‌ی کوردی زوڵم لێکراو به‌ تایبه‌تی۰دڵنیاتان ده‌که‌ین که‌ ئه‌وکاره‌ له‌ ‌لاواز کردن و نه‌هێشتنی تیڕۆڕیزم، به‌ تایبه‌ت تیڕۆڕیزمی ده‌وڵه‌تی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا کاریگه‌ریی زۆری ده‌بێ۰گه‌لانی ئێران به‌ حکومه‌تی ئاخوندان ڕازی نین۰چه‌ند ساڵه‌ له‌ زووربه‌ی شاره‌کانی ئێران دا به‌ کوردستانیشه‌وه‌ خۆ پیشاندان درێژه‌ی هه‌یه‌۰ بۆ وڵاتی ئێوه‌ دۆستایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ که‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی ئێران هه‌م شانازی زۆرتره‌ و هه‌م داهاتوی ڕوناکتره‌، به‌تایبه‌ت که‌ ڕژیمی ئیسلامی هه‌م له‌ ڕادده‌ به‌ده‌ر جینایه‌تکاره‌ و هه‌م داهاتویه‌کی ڕوونی نییه‌۰ دوکتورقاسملو به‌ خاتری خزمه‌ته‌ گه‌وره‌کانی به‌ مرۆڤایه‌تی و به‌ نه‌ ته‌وه‌ی کورد، جێگایه‌کی گه‌وره‌ ی له‌ نێو گه‌لی خۆی دا هه‌یه‌ و قه‌ت له‌ بیر ناچێته‌وه‌۰ ئێستاش له‌ خۆپیشاندانه‌کان دا درووشمی قاسملو، قاسملوڕێگات درێژه‌ی هه‌ یه‌، ده‌نگ ده‌داته‌وه‌۰ له‌ کۆتایی دا تکاو داوامان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی ئێوه‌ش په‌روه‌نده‌ی تیڕۆڕی دوکتور قاسلو و هاوڕێیانی بکاته‌وه‌و له‌ دادگایه‌کی ئاشکرا و عادڵانه‌دا، تاوانباران بناسێنێ تا چه‌پکه‌ گوڵی ڕێز و پێزانینی هه‌مو نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئازادیخوازانی ئێران و جیهانتان پێ بگا۰
به‌ ڕێزه‌وه‌
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ـ کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌ره‌وه‌ی وڵات

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 9098 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact