. . . .


1 Jul 2018

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی سوید،ی ح د ک لە کۆڕی پرسەی شەهید سامان شیوەسەڵی


ڕۆژی شەممە ٣٠ی جوونی ٢٠١٨ی زایینی کۆریادێک لەلایەن ح د ک ئ ەوە بۆرێزگرتن لە شەهید سامان شیوەسەڵی لەشاری ستۆکهؤڵم پێک هات. لەلایەن کۆمیتەی سوئێدی حیزبمانەوە، هەیئەتێک بەسەرپەرستی هاوڕی سیاوەش قەویپەنجە، بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکانی کومیتەی سوید بەشداری ئەو کۆڕیادە بوون و پەیامی هاودەردییان خوێندەوە.

دەقی پەیامی کۆمیتەی سوئێد بۆ کۆریادەکە
بەشدارانی بەڕێز، هاوڕێ و هاوسەنگەرانی شەهید سامان شیوەسەڵی!
بە بۆنەی شەهید بوونی پێشمەرگەی ئازا و کۆڵنەدەری رێگای رزگاری و سەربەستی سەرەخۆشی لە ئێوە و خۆمان هەموو رێبوارانی رێگای سەربەستیی کوردستان دەکەین.
شەهید سامان لە کاتێکدا شەهید بوو کە رژێمی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو بوارەکانی نێوخۆیی و دەرەکییەوە کەوتووەتە ژێر فشار و زەختێک کە لە ماوەی چل ساڵی هاتنەسەرکاری ئەم رژێمەدا بێوێنە بووە.
هەل و مەرجی نوێ و بەرەو کزیی و لاوازیی رۆیشتنی رژێم دەرفەتی بووژانەوەی بۆ هێزە سیاسییەکان و چالاکانی ناوخۆ دەرەخسێنێ. ئەرکی سەرشانی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی حازر لە مەیدانی بەربەرەکانیدایە کە هەر لە ئێستاوە تا درەنگ نەبووە، بیر لە هاوکاریی و پێکهێنانی چەشنێک هاوئاهەنگی بکەن کە نوێنگەی ویست و داوای نەتەوەکەمان بێ.
بە چاوخشاندنێک بە رووداوەکانی سەرەتای هاتنە سەرکاری رژێمی ئیسلامیی لە ئێراندا بۆمان دەردەکەوێ، لە گەڵ هەموو کەم و کووڕییەکانی بەلام بوونی '' هەیئەتی نوێنەرایەتی کوردستان'' لەمپەرێک بوو کە کوردی لە دەرەوە و ژوورەوە دەپاراست.
خۆ دزینەوە لە راستییەکان و گوێنەدان بە راستییەکانی ئەمڕۆی گۆڕەپانی خەباتی کوردستان، ئاکامەکەی جگە لەوەی هەموو لایەک بەگشتیی و نەتەوەکەمان بە تایبەتی تێیدا تووشی زیان بێ، هیچ ئاکامێکی دیکەی نابێ .
خەبات بۆ ئازادی و سەربەستیی قوربانیی دەوێ و نەتەوەی کوردیش لەم رێگایەدا بە دڵ فراوانی رۆڵەکانی دەنێرێتە مەیدان و ئاساییە کە لەم بوارەدا رۆڵەی وەک کاکە سامانیش گیانیان دەبەخشن و تا ئەم کاروانە نەگاتە هەواری سەرکەوتن بەداخەوە رووداوی ناخۆشی لەم چەشنەشمان دێنە سەر رێ.
لە کۆتاییدا جارێکی دیکە سەرخۆشی خۆمان لە بنەماڵە و کەس و کاری شەهید سامان و هەموو هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەین و هیودارین ئامانجی وەدیی بێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستان- کۆمیتەی سوئێد
koryadi-saman-shiwasali-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 96 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact