. . . .


18 Jun 2018

بەشداری شاندێکی کۆمیتەی ح د ک لە کۆبونەوە ی سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ٸێران لە وڵاتی دانمارک


ناوەندی هەواڵ- دانمارک:ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱٦ی ژووٸە نی ۲۰۱٨ی زایینی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ٸێران کۆبونەوەیەکی سیاسی بۆ بەڕێز کاک سولەیمان کەلەشی بەرپرسی کومیتەی ئەو حیزبە لە دانمارک، بە بەشداری نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان و کۆمەڵێک لە کوردانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە ڕێکخست. لە سەر بانگهێشتی فەرمی بەرپرسانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ٸێران شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک بە سەرپەرستی هاوڕێ خالید ڕەواندووست بەرپرسی کۆمیتە بەشداری کۆبونەوەکە بوون و چالاکانە لەباسەکاندا بەشداریان کرد. لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەکە دا، هەیئەتی حیزبمان لەگەڵ هەیئەتی حدکا سەبارەت بە باس و خواسە گرینگەکانی ڕۆژ و چۆنیەتی هاوکاری و هاریکاری زیاتر باس و ڕاوێژیان کرد.

حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- کۆمیتەی دانمارک
hdk-hdki-2018.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 265 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact