. . . .


14 Jun 2018

بەڕێوەچوونی ئاکسیۆنێک بۆ داکۆکی لە بەندییە سیاسیە کوردییەکانی بەندیخانەکانی ئێران لە بەردەم کونسولخانەی ڕژیمی ئیسلامی ئێران لە ئاڵمان


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: پاشنیوەرۆی رۆژی پێنج شەممە ۱٤ی، یوونی ٢٠١٨ بەشێک لەئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هاوکاری بەشێک لە هێزە رۆژهەڵاتیەکانی وڵاتی ئاڵمان لە بەردەم کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری " مونشێن" ئاکسییۆنێکی گەورەیان بۆ لەقاو دانی سیاسەتە دژ مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها بۆ داکۆکی لە بەندییە سیاسیەکانی کورد و تایبەتەن کاک رامین حسێن پەناهی پێک هێنا.

لەم ئاکسییۆنەدا کە لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمیتەی ئاڵمانەوە رێکخرابوو بەشێک لە ئەندامان و لایەنگرانی هێزە رۆژهەڵاتیەکانی وڵاتی ئاڵمان بەشداربوون و بە بەرز کردنەوەی وێنەی بەندییە سیاسیەکانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دەنگی نارەزایەتی هەموو بەندکراوانی کوردی چاڵە ڕەشەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانیان گەیاندە گوێی بەرپرسانی کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران.

لەم ئاکسیۆنەدا هاورێی فاتیح خودامرادی پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی ئاڵمان،ی بە زمانی ئاڵمانی و هاورێ غەفوور ئازەرپوور بە زمانی کوردی خوێندەوە کە لەگەڵ پێشوازی بەشداران و ڕێبوارانی ئەو شەقام و گۆڕەپانە بەرەوو بوو.

پێویست بە ئاماژەیە کە هەرکام لە هێزە رۆژهەڵاتیەکانی بەشداربوو لەم ئاکسییۆنە پەیامی کۆمیتەکانی خۆیان خوێندە.
ئاکسییۆنەکە کاتژمێر ۱۱ی، سەرلە نیوەرۆ دەستی پێکرد و کاتژمێر ۲ی نیوەرۆ کۆتایی پێهات.

دەقی پەیامەکە.

بەشداربوانی خۆشەویست! خوشک و برایانی هێژا!
وڵاتی ئێمە خاوەنی مێژوویەکی پڕلە سەروەریە بە بەگژداچوونەوە بە داگیرکەرانی نیشتمانەکەمان.. دەسەڵاتدار ی و خۆسەپێنی کۆماری تیرۆریست پەروەری ئیسلامی ئێران ماوەی نزیک بە ٤٠ ساڵە زێدوو نیشتمانی لێ زەوت کردووین و هەموو ژێرخانەکانی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی، کۆمەڵگاکەمانی خستۆتە بەر تەوژمی بیرە چەق بەستووەکانی خۆی و هەرچی دەنگی ئازادیخوازی و حەق وێژیشە، کپ کردووە و لاوانی شۆرشگێر و ئازادیخوازیشمانی لێ ئێعدام و لێ بەند کردووین.
خۆشەویستان هیچ کام لە یاسا و رێساکانی کۆماری تیرۆریست پەروەر و خۆسەپێنی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوخانیان نیە لەتەک کۆنوانسیۆنەکانی مافی مرۆڤ و هیچ جۆرە یەکسانی بوونێکیش بەدی ناکرێ لە ناوەندەکانی دادپەروەری سەر بەم کۆمارە خۆسەپێنە. هەر لەو پێوەندیە دا دەتوانین ئاماژە بە گیرانی کاک رامین حسێن پەناهی و هاورێیانی بکەین کە دەسەڵاتداری تیرۆریست پەروەری کۆماری ئیسلامی ئێران بەو پەڕی دڵڕەشی و نامرۆڤ بوون، سێ لەو هاورێیانەی لەگەڵیا بوون بە رەگبار بەست و گیانیانی لێ ئەستاندن و هەروەها سزای سەپێندراو بە یەکێک لە لاوانی ئازادیخوازی رۆژهەڵاتەکەمان "کاک رامین حسێن پەناهی "بکەین کە لەوپەڕی ناعیداڵەتی دا، بە سازکردنی دادگایەکی ۱۰ خولەکی سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاند.. خۆشەویستانی بەشدابوو و گوێگرانی بەرێز! ئێمە لێرەوە بە نوێنەرایەتی لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستان دەنگی خۆمان بۆ پشتیوانی لە کاک ڕامین حسێن پەناهی و هەموو زیندانیانی سیاسێ ڕادەگەیەنین و داوای هەڵوەشانەوەی ئەو سزا سەپێندراوە دەکەین کە بەسەر کاک ڕامین حسێن پەناهی دا داسەپاوە. ئازادی بۆ هەموو زیندانیەکی سیاسی. سەرکەوێ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەکەمان.
حیزبی دێموکراتی کوردستان- کۆمیتەی ئاڵمان
aksion-alman6-2018-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 388 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact