. . . .


13 Jun 2018

دیدار و چاوپێکەوتنی کادرەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گەل کۆمەڵانی خەڵک کوردستان لە ناوچەی شنۆ


کۆمەڵانی خەڵک کوردستان لە ناوچەی شنۆ بە هاوکاری و پشتیوانیی “پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان”، دەستەیەک لە کادرەکان حیزب لە ناوخۆی وڵات لە شاری شنۆ، لە گەڵ چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی ئەو ناوچەیە لە باخێکی نێوان شێوەسماک و سینگانه کۆبوونەتەوە.
لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردودا و لە شوێن و جێگای جیاواز، دەستەیەک لە کادرەکانی سەر بە رێکخستنی نێوخۆی وڵات، لە شاری شنۆ لە چەند کۆبوونەوەی جیاواز‌دا لە گەڵ کۆمەڵێک لە چین و توێژەکانی ئەم شارە دیدار و چاوپێکەوتنیان کردوە.
لەم کۆبوونەوانەدا کە بە هاوکاری و پشتیوانیی پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرێوەچووە، کادرەکانی حیزب لە پێوەندی لە گەڵ شەرایەتی سیاسیی ئێران و ناوچەکە و هەڵوێست و ڕوانینەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هەروەها سیاسەتەکانی رێژیم لە کوردستان و هەوڵی بەردەوامی ناوەندە ئەمنیەتیەکانی رێژیم بۆ هەرچی زیاتر میلیتاریزەکردنی کوردستان، قسەیان بۆ بەشدارانی کۆبوونەوەکان کردوە. هەر لەم پێوەندییەدا ڕاوبۆچوونی خەڵک بە وردی وەرگیراوە و ڕاپۆرتەکەی بە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کورستان دراوەتەوە.
لەم پێوەندییەدا کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین و دەستخۆشی بۆ پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سپاس و ئافەرین دەنێری بۆ ئەو کۆمەڵە لە کادرەکانی حیزب لە نێوخۆی وڵات و هیوای بەردەوامییان لە کار و ئەرکە پێ ئەسپێردراوەکانیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 221 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact