. . . .


28 May 2018

ئاگادارییەک لە کوردکاناڵ،ەوە


بە ئاگاداریی بینەرانی بەڕێز دەگەیەنین کە چەند ڕۆژێکە، کەناڵی ئاسمانیی کورد کاناڵ بەهۆی پاڕازیتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، تووشی کێشە بووە و پەیتاپەیتا “قطع و وصل” دەبێ!؛ بەجۆرێک کە بەرنامەکانی ئەمشەو، بەخەستی پارازیتی خرایەسەر و بەشی زۆری بەرنامەکان، بە ناتەواوی بڵاوبوونەوە.
ئەوە یەکەم جار نییە کە کورد کاناڵ دەکەوێتە بەر پەلاماری پاڕازیتی نێردراو لەلایەن ڕێژیمەوە و بەدڵنیاییەوە دواجاریش نابێ و زۆر لەمێژە هەوڵی کپکردن و لەبرەو خستنی کاناڵەکەمان دەدا. هەر لێرەوە بە بینەرانی خۆشەویست ڕادەگەیەنین کە ئەو جۆرە هەوڵە نەزۆکانە، ئێمە پێرسونێل و بەڕێوەبەرانی کورد کاناڵ لە ئەرکی پیرۆزمان سارد ناکاتەوە و بەگوڕتر لە جاران بە ئەرکی خۆمان هەڵدەستین و بەشی تێکنیکیی کورد کاناڵ و بەڕێوەبەرانی یاهـساتیش لە هەوڵی چڕ دان بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو کێشە تێکنیکییەی کە کۆماری ئیسلامی بۆ کاناڵەکەمانی خوڵقاندووە.
بە سپاسەوە
بەڕێوەبەریی کورد کاناڵ

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 122 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact