. . . .


10 May 2018

‎دادپەوەری كۆمەڵایەتی وحدك بەیەكەوە جۆانن


سوڵتان گوڵاوی
حیزبی دێموكراتی كوردستان لەسەر چەند كۆڵەكەی سەرەكی وبنچینەیی دامەزراوە، كەیەكێك لەو كۆڵەكە سەرەكیانە عەداڵەت خۆازی ئەوحیزبەیە. هەرلەسەرەتاوە دووهۆكاری زۆر سەرەكی و بنەڕەتی لەكۆمەڵگای كوردستان بوونە هۆی لەدایك بوونی حیزبی دێموكراتی كوردستان . یەكیان ژێردەستی وە بێ بەشی نەتەوەی كورد لەمافەكانی وهاوكات هەژاری وبێدەرەتانی ئەوگەلە لە هەموو بوارێكەوە .بۆیە دەكرێ بەڵێن حدك بۆئەوە دروست بووە ، تا لە لایەك كۆتایی بە چەوسانەوە وژێردەستی نەتەوەی كورد بێنێ وسەربەخۆیی بۆئەو گەلە بگرێتەوە و چارەنووسی ئەو گەلە بخاتەوە ژێر دەستەڵاتی خۆی ولەلایەكی دیكەش كوتایی بە ھەموو چەوسانەوەی ئابوری خەلكی كوردستان بێنێ . حدك هەمو كاتێك پێ وابوە كە ، گێڕانەوە سەربەخۆی بۆ نەتەوە كورد بەتەنیا بەس نییە بۆ بەردەوامی وپایەداری ئەو سەربەخۆییە، هەربۆیە باوەڕی بەوە هەیە كە پێویستە رزگاری نەتەوە وكوردستان دێموكراسی وئازادی وبەرابەری وعەدالەتی كۆمەڵایەتی دەگەل خۆی بەدیاری بێنی .لەروانگەی ئەو تێگەیشتنەوەیە کە، حدك وەدیهێنانی ئەوئامانجانە بەئەركی خۆی دەزانی ووەك پایە و بنچینەی سەرەكی سیاستی خۆی دیاركردوون. حیزبی دێموكراتی كوردستان دەگەڵ وەی هەرلەسەرەتای لەدایك بونێیەوە ئاڵا هەڵگری بێری نیشتمانپەروەری ورەزگاریخۆازی بووە و لەرۆژهەلاتی كوردستان تاكە حیزب بووە بۆ ماوەیكی دەرێژخایەن كە نوێنەرایەتی ناسیونالیزمی پێشكەوتوی كوردی كردوە بەڵام دەگەڵ ئەوەش هەڵگری بیروئامانجی عەداڵەتی كۆمەڵایەتی بووە و هەموو كاتێك خۆی لەبەرەی چەپی پێشكەوتو ومنتقی داناوە.بۆ دەڵیم چەپی پێشكەوتو ومنتقی چونكە ئەوحیزبە ئەگەر چاویك بە بەرنامەكەی دا بخشێنی دەگەڵ وەی باس لە بەشی هەرەزۆری ماڤەكانی زەحمتكیشانی كوردستان دەكا و جێ بە جێ كردنینیان بەئەركی دەستەڵاتی كوردستان دەزانی بەڵام لە بەرنامەی ئەوحیزبە دا واقعیتی كوردستان وهەل مەرجی ئابوری وەبەرچاوگیراوە .لەروانگەی ئەو حیزبەوە عەداڵەتی كۆمەڵایەتی قەت بەومانایە نەبووە كە، كۆمەڵگایەكی بێ چین وتوێژی جیاواز لە قالب بدا بەڵكە پێی وا بووە دەبی لە كوردستانی دوا رۆژدا جیاوازی چینایەتی بە لانی كەمی خۆی بگا و لەو كۆمەڵگایە دا دەرفەتی ژیانیكی شەرەفتمندانە بۆ هەموتاكیكی ئەوكۆمەڵگایە بەبێ جیاوازی وهەڵاواردن برەخسێ و رێگای پێشكەوتن وپێگەیشتن بۆ هەموان بەیەكسانی هەبی وجیاوازی چینایەتی یان هەرجیاوازیكی دیكە رێگر نەبی لە دەرفەتی پەروەدە وپێگەیشتن وهەڵكشان لە كۆمەلگا دا٠
‎هینانی كورتەباس لە لایەن شەهید دوكتور قاسملو بەرچاورونیكی بەرچاو و باش بوو بۆ ئەندامانی حیزب لەئاست ئامانجی دواروژی حیزب واتا سوسیالیزمی دێموكراتیك. ئەگەر پێشتر جاروبار لێكدانەوەی هێندیك جیاواز دەكرا لە ئامانجی دوارۆژی حیزب ئیدی دوای ئەوباسە وئال وگۆرەكانی دونیا ، كە لە كوتایی دەیەی هەشتا بەگەڵاستنوس هاوكات هاتنە گۆری تێگەیشتنێكی گشتی لەو ئامانجەی حدك و عەدالەتیخۆازی كۆمەڵایەتی ریك خست ولە حیزب داچسپاند.حیزبی دێموكرات دەژی ئەوەیە بەناوی عەداڵت لەكۆمەڵگا دا دەستەلاتی سیاسی وئابوری بكەوێتەی دەستی گروپێك ،تۆیژیك یان حیزبێكی سیاسی چونكە پێ وایە لەحالتی وا دیكتاتو
‎ ری یەك لایەنی دروست دەبێ .چونكە ئەگەر چی دەستەلاتی ئابوری یان سیاسی یان خراپتر هەردووكیان بەكەوێتە ژێر ركێفی تاقمێك ئیدی هیچ دەرفەتێك بۆ رەقابەتی ئابوری وسیاسی نامێنێ وئازادی وسەربەخۆی بریار دان لەخەلك وەردەگیرێتەوە و بەم شێوە هەروەك ئیستا چون لە كۆماری ئیسلامی ئاسەواریك لە ئازادی و دێموكراسی نەماوە ولەبواری ئابوریشەوە هەموو سەروەت وسامانی ئەووڵاتە لەدەستی دەستەلاتداران وكەسانی سەربەوان دایە و هیچ ریگایك نەبۆ رەقابەتی سیاسی ونەبۆ رەقابەتی ئابوری ماوتەوە .هەر بۆیەش لەئێران بێجگە لە خویان هیچ كەس وگروپێكی دیكە نەدەرفەتی ژیانی سیاسی و نە دەرفەتی ژیانی ئابوری بۆ ماوەتەوە. حدك باوەری بە ئازادی ودێموكراسی وپلولاریزمی سیاسی هەیەو باوەری بەهەبونی رەقابەتی سالمی ئابوری هەیە ولە هەمان كات دا كەڵەكەبونی سەروەت وسامان لەدەستی حكومەت وچەند كەسیك یان گروپێك رەتدەكاتەوە و پێی وایە لێرەش دا دەبی دەرفەتی رەقابەتیكی سالم هەبی وهاوسەنگی دابین بكری و لەو جیگایە كە هەبونی سەرمایە گەیشتە رادەیەك كە زیان بەقازانجی گشتی بگەیێنی، ئەوە دەبی لەلایەن حكومەتەوە بەربەستی بۆ دابندەرێ وپێشی پێ بگیردرێ و لەو جیگایەش كە كەرتی تاێبەت هەوڵەكانی بەقازانجی كۆمەڵگایە ئەوە دەبی تەشویق و هاوكاری بكری. حیزب هەول دەدا لەسەر بایەخەكان وبنەماكانی سۆسیالیزمی دێموكراتیك كۆمەڵگایەكی دادپەروەر و ئازاد بنیات بنێ. هەروك باسم كرد پایەیەكی بنەرەتی حیزب دێموكرات بەرنامەی ئابوری ئەوحیزبەیە بۆدوارۆژی كوردستان .بەڵام بەداخەوە حدك لە چەندسالی رابردوودا زۆركەمتر ئاوری لەم ئامانجە سەرەكێیەی خۆی داوەتەوە و زیاتر وەك ئامانجی دوارۆژ چاوی لێكردووە و بە رابردووی ئەسپاردوە.بەباوەری من ئەوەهەڵەیكی زۆر گەورەێیە.چونكە راستە كە ، خەباتی نەتەوایەتی بۆحدك لەدەرجەی یەكەم دایە، بەڵام حدك نابی ئەو ئامانجە پیرۆزەی وەپشت گوێ بخا.خەلكی كوردستان دەبی بزانن كە حیزبی دێموكرات بۆ دوارۆژی چ بەرنامەیكی ئابوری هەیە و بە چ شێوەیەك گیروگرفتە ئابوریكان لەكوردستا ن چارەسەر دەكا.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 436 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact