. . . .


2 May 2018

بەشداری ئەندامانی ح د ک لە وڵاتی نۆڕوێژ لە ڕێپێوانی رۆژی جیهانیی کرێکاران دا


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە ١ی مای ٢٠١٨ بەرانبەر بە ١١ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، وەک زۆربەی وڵات و شار و شارۆچکەکانی دیکەی جیهان، بە بۆنەی رۆژی جیهانی کرێکاران، رێوڕەسمێکی رێزگرتن لەو یادە و پشتیوانی لە ویست و داخوازی کرێکاران، لە شاری "فرێدریکستاد"ی وڵاتی نۆڕوێژ بەڕێوە چوو.
کوردان‌ی نۆروێژ وێڕای بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی کۆمیتە ناوچەی حیزب لە پارێزگای ئۆستفۆڵد، چالاکانە بەشداری ئەو رێورەسمە بوون.
سەرەتا لە شوێنێکی نزیک لە وێستگەی شەمەندەفەر، داکۆکیکارانی مافی کرێکاران لە دەوری یەک کۆ بوونەوە و هاوکات دەگەڵ مارشی و سروودی رۆژی کرێکاران بەیەکەوە بەرەو سەنتەری شار بە رێپێوان وەڕێ کەوتن‌. ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان هاوسۆزی و پشتیوانیی خۆیان لە ویست و داخوازیی کۆڵبەران و زەحمەتکێشان و کرێکارانی کوردستان و جیهان دەربڕی. لەنێو رێوڕەسمەکەدا، بەڕێز سۆران شێرزاد بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە نۆروێژ، باسێکی کورتی لەسەر بارودۆخی کۆڵبەرانی کورد لەگەڵ بەڕێز "فرێدی ئاندرە ئاڤستەگۆرد"، ئەندام پارلمانی حیزبی سوسیالیست چەپی نۆروێژ کە یەکێ لە وتاربێژانی ئەو رێورەسمە بوو، هێنایە بەرباس‌و راگەیەندراوی کۆمیتەی حیزبی لەسەر کۆڵبەرانی کورد گەیاندە دەستی ناوبرا.
"فرێدی ئاندرە ئاڤستەگۆرد" وێڕای رێزگرتن لە کرێکارانی کورد بە تایبەت کۆڵبەران، گوتی: کۆڵبەری کورد ئەو کەسەیە کە بارێکی قورسی لە سەر شانەو بێ مافە." بەڵێنی دا لە پێناو دۆزی کوردو مافەکانی، هاوکار و پشتیوان بێت. دواتر سۆران شیرزاد بەشداری مێزی حیزبی سۆسیالیست چەپی نۆروێژی بوو کە دوای رێورەسمەکە بۆ بەشێک لە حیزبەکان لە "کڤالێتی هۆتێل" ئامادە کرابوو.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- نۆروێژ
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 143 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact