. . . .


16 Apr 2018

تەرمی سارم خانی سادق وەزیری لە ولاتی سویس بە خاک سپێردرا


تەرمی پیرۆزی تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی ناسراوی کورد سارم خانی سادق وەزیری لە ناو خەم وپەژارەی بنەماڵە و دۆستانی نزیکی دا لە گوڕستانی شاری وێ وێ،ی وڵاتی سویس بەخاک سپێردرا.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی، بەرامبەر بە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی زایینی، بە ئامادە بوونی بنەماڵە و کەسانی نزیکی و چەندین کەسایەتی سیاسی کورد، تەرمی سارم خانی سادق وەزری، مافناس، تێکۆشەر و کەسایەتی سیاسی کورد، لە گوڕستانی شاری وێ وێ، ی وڵاتی سویس بە خاک سپێردرا. لەو ڕێورەسمە دا کە نوێنەری چەندین حیزب و ڕیکخراو و کەسایەتی سیاسیی کورد و ئێرانی تێیدا بەشدار بوون، دوایین ماڵئاوایی لەگەڵ ئەو مرۆڤە تێکۆسەرە دا کرا کە هەموو تەمەنی خۆی تەرخان کرد بۆ بەدەست هێنانی ماف و ئازادییەکانی گەلەکەی و تا دوا ساتەکانی ژیانی بۆ تاکە ساتێکیش لە ئازار و مەینەتەکانی کورد غافڵ نەبوو.
چەندین کەسایەتی سیاسی و نوێنەری حیزب و ڕێکخراوەکان بەشداری ڕورەسمی ئەسپەردە کردنی بەڕێز سارم خان بوو کە دەکرێ لە ناویاندا ئاماژە بە بەڕێز کاک جەلیل گادانی سیمای ناسراوی رۆژھەڵاتی کوردستان و ڕاوێژکاری دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەڕێز ئیبراهیم عەلیزادە سکرتیری کۆمەڵە- ڕێکخراوی حیزبی کمۆنیستی ئێران، دکتور فەوزی رەمزی کەسایەتی ناسراوی باشووری کوردستان، بەڕێز عەزیز ماملێ سیاسەت مەداری ناسراو کورد،بەڕێز کاک محەممەد حەسەنزادە، نوێنەری کومتەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە سویس و فەڕانسە و چەندین کەسایەتی سیاسی دیکە.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی تەرمی سارم خان دەستی پێکرد، پاشان دوایین ماڵ ئاوایی و چەپکە گوڵی ڕێز لێنان خرایە سەر گڵکۆی بەڕیزیان. پاشان بەڕێزان کاک جەلیل گادانی، کاک براییم عەلیزادە و کاک عەزیز ماملێ چەند وتەیەکیان لە سەر کەسایەتی بەرز و دەور و کاریگەری بەڕێز سارم خان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان هێنایە زمان.
دوای ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردن، ئامادە بووان بە مەبەستی هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەکەی، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە ساڵۆنێک کە پێشتر بۆ ئەو مەبەستە دابین کرابوو کۆبوونەوە و هاودەردی و هاوخەمی خۆیان گەیاندە بنەماڵە و کەس وکاری کۆچکردوو.
پێویست بە ئاماژەیە کە ستافی کوردکاناڵ بە ئامادە بوونی لەو ڕێوڕەسمە دا بەشیک لە مەراسیمی بە خاک سپاردن و پرسەی بەڕێز سارم خانی سادق وەزیری تۆمار کرد.
پێویست بە وتنە کە لە سەر داوای بنەماڵەکەی، تەنیا چەند کەس لە دۆست و هاوڕێ نزیکەکانی لە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنەکەی دا بەشدار بوون

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 63 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact