. . . .


12 Apr 2018

چاوپێکەوتنی نێوان ھەیئەتێکی یەکێتی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەرپرسانی مافی مرۆڤ ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە ژێنێڤ


رۆژی چوارشەممە ١١ی ئاپریلی ٢٠١٨ ھەیئەتێکی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژھەڵاتی کوردستان پێکھاتوو لە خاتوو تەوار ئەبرووزەنی بەرپرسی کۆمیتەی لاوان لە سوئیس بەرێز رێبوار مووسەوی و بەرێز حەسەن جەبارپوور، چاوپێکەوتنێکیان لە سەر پرسی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران لەگەڵ خاتوو یاسمین ئەبوو مەنسوور (Yasmine abou Mansour) بەرپرسی مافی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی ناوەراست و گوردیپ سانگا (Gurdip Sangha) بەشی مافی مرۆڤ بۆ ئێران لە بنکەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان لە شاری ژێنێڤ لە وڵاتی سوئیس پێک ھێنا.
هەیئەتی یەکێتی لاوان باسەکانیان بە سەر سێ بەش دابەش کردبوو کە بۆ هەر کام لەو بەشانە دیکۆمێنتی تایبەت بە خۆی ڕادەستی کاربەدەستانی مافی مرۆڤ کرا. ئەو تەوەرانەی کە قسەیان لەسەر کرا بریتی بوون لە :
- تیرۆر و ھەرەشە لە چالاکانی سیاسی دەرەوەی ئێران
- باروودۆخی خراپی زیندانیانی سیاسی
- باری نالەباری ژیانی خەڵکی سڤیل و کوشتنی کۆڵبەرانی کورد. سەرەتای دانیشتنەکە بە خۆ ناساندنی ھەردوو شاندەکە دەستی پێ کرد، پاشان لە لایەن شاندی یەکێتی لاوان ڕاپۆرتێک لە سەر پرسی مافی مرۆڤ بە گشتی لە ئێران و دۆخی خراپی چالاکانی سیاسی لە ناو خۆ و دەرەوە و ھەروەھا دۆخی نالەباری زیندانیانی سیاسی باس کرا ، جێگای ئاماژەیە بە پشت بەستن بەو بەڵگانەی کە لە سایتی رەسمی حیزبی دێموکراتی کوردستان،ەوە بڵاو بوونەوە، تیرۆرەکانی شەوی یەڵدا، تیرۆری شەھید سەباح رەحمانی لە ھەولێر و ھەروەھا فەرماندەی شەھید قادر قادری وەک تازەترین نموونەی پێشێل کاری مافی مرۆڤ و لووتکەی کردەوەی نامرۆڤانە ڕژیمی ئیسلامی واتە تێرۆر، لە لایەن شاندی یەکێتی لاوان قسەیان لە سەر کرا.
لە کۆتایی دانیشتنەکە دا لە لایەن بەرپرسانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤەوە سپاسی هەیئەتی یەکێتی لاوان کرا و بە رەسمی داوای ھاوکاری و چاوپێکەوتنی زیاتر لە داهاتوو دا کرا.
lawan2018.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 56 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact