. . . .


9 Apr 2018

سپاس و پێزانینی بنەمالەی کۆچکردوو کاک عەبدوولا گەنجە و ڕاد


سوپاس وپێزانین

هاوڕێیان، خزمان و دۆستە بەڕێز و ئازیزەکان
دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی کۆچی‌دوایی کەسایەتیی ناسراو و خۆشەویستمان، بەڕێز عەبدوڵلا گەنجە، ژمارەیەکی زۆر لە دڵسۆزانمان سەردانیان کردووین، دڵخۆشییان داوینەوە و لە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشییەکانمان، لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات دا بەشداریان کرد. ناوەندی ڕاگەیاندنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردسستان و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و تێکۆشەران و کەسایەتیەکانی ئەو دوو حیزبە بە تایبەت هاوخەمی و بەشداری بەرچاوی تێکۆشەرانی حیزبی دێمۆکرات لەو پرسە و ماتەمینەدا و پێشکەشکردنی وتارێکی بە نرخ و هیوا بەخش لە لایەن هاوڕێی هێژا و خەمخۆری هەمیشەییمان کاک سەعید بەگزادە خەمەکانی سووک کردین. لەوماوەیەدا ژمارەیەکی زۆر پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمی، بە هۆی فەیسبووک، مێسێنجێر، و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەوە، لە لایەن ئێوەی خۆشەویستەوە بۆ ئێمە هاتوون. زۆر دڵسۆزیشمان ڕاستەوخۆ تەلەفۆنیان کردوە، سەرەخۆشییان کردوە و دڵخۆشییان داوێنەوە.
بە ڕاستی نێوەرۆکی پڕ لە سۆز و خۆشەویستی پەیامەکانتان و هەستی هاودەردیی ئێوە، دڵی کردینەوە و قورسایی خەمی لە سەر شانمان سووک کرد.
بە دڵ پێمان خۆش بوو وەڵامی یەکبەیەکی پەیام و کامێنتەکان بدەینەوە و سپاسی هاوخەمی هاوکاریەکانتان بکەین بەڵام بەداخەوە لە بەر زۆر بوونی پەیام و هاودەردی و هاوخەمیەکان، ئەو کارەمان بۆ نەکرا و داوای لێبووردن لە هەمووتان دەکەین.
لە قووڵایی دڵمانەوە سوپاسی هەمووتان دەکەین. هیوامان ئەوەیە کە هەموو لایەکتان ساغ و سڵامەت بن و لە خەم و پەژارە دوور بن!

لە گەڵ ڕێز و پێزانینێکی زۆر:
ئەبووبەکری ڕاد و سورەییا گەنجە ، تێکڕای بنەماڵەی گەنجە و ڕاد

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 208 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact