. . . .


4 Apr 2018

یەکێک لە گیراوانی جێژنی گشتپرسی لە مەهاباد، ڕەوانەی زیندان کرا


ژنێکی مەهابادی بە ناوی ڕووناک ئاقایی تەمەن ٥٤ ساڵە خەڵکی شاری مەهاباد کە لە کاتی بەریوەچوونی جێژنی گشتپرسی لە و شارە، بە تاوانی شایی نواندن و هەڵپەرکێی کردن بە ئاڵای کوردستانەوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، ئەمڕۆ بە پێی بڕیاری دادگاە ڕەوانە بەندیخانە کرا.

بە پێی هەواڵی سەرچاوەهەواڵدەرییە خۆجێیەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ١٥ی خاکەلێوەی ٩٧ی هەتاوی بە حوکمی دادگای ئینقلاب ڕووناک ئاقایی بۆ تێپەڕاندنی ٦مانگ زیندان ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرا.
جێی‌وەبیرهێنانەوەیە ئەو خاتوونە چالاکە شەوی ٣ی ڕەزبەری ٩٦ی هەتاوی بە هۆی بەشداری کردنی لە جێژنی بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان ، و هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعات لە شاری ورمێ گواسترایەوەو، پاش دوو حەوتە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠میلیۆنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
جێی ئاماژەیە کە رووناک ئاقایی لە دەیەی ٦٠ی هەتاویش بە تاوانی هاوکاری کردن لە گەڵ حیزبەکانی دژبەری ڕێژیم بۆ ماوەی ٥ساڵ لە زیندانی ورمێ بووە.
هەروەها زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو بەندکراوە سیاسییە باری تەندروستی باش نیە.
شیاوی باسە کە بەهۆی بەڕیوەچوونی جێژنی گشتپرسی لە شارەکانی کوردستان زیاتر لە ٣٦ کەس لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەسبەسەر و هەرکام بە دانانی بارمتەی قوورس، بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 51 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact