. . . .


24 Mar 2018

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی ح د ک لە ڕێورەسمی نەورۆزی فێدراسیۆنی کۆمەلە کوردستانییەکان لە سوید


ناوەندی هەواڵ سوید: ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤ی مارسی ٢٠١٨ی زایینی، رێورەسمێک لە لایەن فدراسیۆنی کۆمەڵەکوردییەکان لە سوئێد بۆ رێز گرتن لە جێژنی نەورۆز لە ساڵۆنی بلۆ هالێن لە ساری ستۆکهۆڵم پێک هات. لە سەر بانگهێشتی فەرمی فیدراسیۆنی کۆمەلە کوردستانییەکان، بەرپرسی بەشی پەویندییەکانی کوردستانییەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید، کاک سیاوش قوی پنجە بەشداری لەوبۆنەیە کرد. لە ورێورەسمە دا زۆر لە حیزبەکانی بەشدار لەپارلمانی سوئێد وهەروەها حیزب ولایەنە کوردستانییەکان لەهەرچوارپارچەی کوردستان و بەسەدان کوردی دانیشتووی سوئێد بەشدارییان کردبوو. لەبەشی یەکەمی رێورەسمەکە، کێیا ئیزۆڵ بەرپرسی فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوئێد لەچەند وتەیەک دا میوانانی بەخێرهاتن کردوباسی گرینگی بەرزراگرتنی نەورۆزی لەلایەن کوردانەوە وەک سیمبۆلێکی نەتەوایەتی و زیندوویی گەل کرد. هاروەها وێرای ئاماژە بە نەهامەتییەکان کە لە ساڵی ڕابردوو بەسەر کورد دا هاتن، لە هەرچوارپارچەی کوردستان، رەخنەی توندی لە کاربەدەستانی وڵاتان گرت کە لە هەلومەرجە ناسکەکان دا پشتی کورد بەردەدەن و بەجێمان داهێڵن. ناوبراو لە وتەکانی داوای لەوڵاتانی ئوروپا و بەتایبەت سوئێد کرد کە هەوڵبدەن کۆمەڵکوژی کورد لە سوریە بەهۆی سووپای تورکیە وتاقمە چەکدارە ئیسلامییە توندرەوە تێرۆریستەکان رابگرن. پاشان پەیامی شازادە ویکتوریا، کچی پاشای سوئێد و نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی کابینەی حکومەتی هەرێم کە بۆ ئەوبۆنەیە ناردرابوون، پێشکەش کران کە لەودا پیرۆزبایی نەورۆزیان لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی سوید و باشداران کردبوو. کارین وەنگۆرد، شارەداری ستۆکهؤڵم، اردلان شکرابی، وەزیری کاروباری مرۆڤایەتییەکان لە حکومەتی سوئێد بە نوێنەرایەتی لەلایەن حکومەتەوە، یوناس خۆستد ێت سەرۆکی حیزبی چەپ، فرێدریک ماڵم لەحیزبی لیبراڵ، ماگارێیا سیدەرفێلت لە لایەن حیزبی مۆدێرات وتەی پیرۆزبایی خۆیان بۆ بەشدارن و کوردانی سوئێد بەبۆنەو نەورۆزەوە پێشکەش کرد. لە بەشێکی دیکە رێورەسمەکەدا ئوولۆف تێندبێری، نووسەر و چالاکی سیاسی لە بواری مافی کەمایەتییەکان لەلایەن فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان خەڵات کرا. ناوبراو لە ساڵی 1966 کۆمیتەی سوئێدی بۆمافی مرۆڤ،ی پێک هێناوە و چەندین کتێبی لەسەر کورد و پرسی کورد نووسیوە. ئاهەنگی نەورۆز بەشایی و گۆرانی هونەرمەندانی کورد، شنۆ ئەحمەدی، فاتێ و حاجی زاخۆیی تا کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی خایاند.
پێویست بە ئاماژەکردنە کە ئەو ساڵۆنەی جێژنی نەورۆزی تێدا بەڕێوە چوو، ناوی بلۆ هالێن،ە و یەکێک لە گرینگترین ساڵۆنەکانی شاری ستۆکهؤڵم. لەو ساڵۆنەدا هەمووساڵێک رێورەسمی خەڵاتی نۆبێل دەگیرێ کە لەو دا توێژەران لە بوارەکانی جۆراوجۆری زانستی خەڵات دەکرێن.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید
وێنەکانی ئەو ڕێوڕەسمە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 155 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact