. . . .


18 Mar 2018

بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەی ح د ک له ۳۰هەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجه


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: فیدڕاسیۆنی کۆمەڵه کوردییەکانی وڵاتی دانمارک بە بۆنەی ۳۰هەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجه کۆریادێکی به بەشداری ٸەندامانی کۆمەڵه کوردییەکان و نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوه سیاسیەکانی چوار پارچەی کوردستان و ڕەوەندی کوردی نیشتەجێ له وڵاتی دانمارک پێک هێنا. کۆریادەکه سەعات 14.30ڕۆژی شەممه ڕێکەوتی ۱۷ی مارسی ۲۰۱٨ی زایینی له یەکیک له ساڵۆنەکانی شاری روسکیلدەی به سرودی ٸەی شەهیدان و خولەکێک بێدەنگی بۆ یاد و ڕوحی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان به تایبه ت شەهیدانی کارەساتی هەڵەبجه دەستی پێکرد.
کۆڕیادەکه به باس و شیکردنەوەی ٸەو کارەساتانەی به سەر گەلی کورد هاتوون، له چوار تەوەری جیاواز و له لایەن چوار ٸەندام و لایەنگری حیزبەکانی چوار پارچەی کوردستان، لەگەڵ خوێندنەوەی چەند پارچه شێعر و هۆنراوەیەک تایبەت به کۆمەڵکوژی هەڵەبجه بەڕێو چوو. له سەر بانگهێشتی فیدڕاسیۆنی کۆمەڵه کوردییەکان شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان به سەرپەرستی هاوڕێ خالید ڕەواندوست بەرپرسی کۆمیته بەشداری کۆڕیادەکه بوون و به گه رمی له لایەن ڕێکخەرانی ئەو ڕێوڕەسمەوە پێشوازیان لێکرا.
حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان- کۆمیته ی دانمارک
yadi-halabja2018.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 149 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact