. . . .


9 Mar 2018

به‌شداری به‌ڕێز مستەفا شەڵماشی له‌ سیمیناری (توانایی ئاڵ وگۆڕ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا) له‌ برۆکسل.


ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 8-3-2018 سیمینارێکی گرنگ له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی موتاله‌عاتی پێشکه‌وتنی ئوروپا، بۆ باس له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی ئاڵ و گۆڕی پێشکه‌وتنخوازانه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا پێکهات. بۆ ئه‌و سیمیناره‌ کاک مسته‌فا شڵماشی به‌رپرسی کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی حدک له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ فه‌رمی بانگهێشتن کرابو و به‌شداری کرد.
به‌شداربوان ته‌نیا ئه‌و که‌سانه‌بوون که‌ به‌فه‌رمی بۆ ئه‌و سیمیناره‌ بانگهیشتن کرابون و بریتی بوون له‌ ئه‌ندامانی پارله‌مانی ئوروپا، به‌رپرسانی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌، ڕۆژنامه‌نوسانی خاوه‌ن نه‌زه‌ر له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی ناوچه‌، چالاکانی سیاسی و لێکۆڵه‌ر و نوسه‌ر.
پانێلگێڕانی سیمیناره‌که‌ بریتی بون له‌ خانمی ناتالی دۆچی ڕاوێژکاری خانمی فرێدریکا مۆگرینی به‌رپرسی سیاته‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی ئوروپا، خانمی کریستینا کائۆش ڕاوێژکاری ئه‌ڕشه‌دی ناوه‌ندی مارشال له‌ ئاڵمان، ئاغای فێرناندۆ جینتڵینی نوێنه‌ری تایبه‌تیی یه‌کیه‌تی ئوروپا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ئاغای ڕانج عه‌لائه‌ددین نوێنه‌ری ناوه‌ندی موتاله‌عاتی دۆحه‌. هه‌روه‌ها فاسیلی تۆساس به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ناوه‌ندی موتاله‌عاتی ئوروپا به‌رنامه‌که‌ی به‌ڕێوه‌ برد و ئاغای ئێرنست ستێته‌ر سکرتێری گشتی ناوه‌ندی موتاله‌عاتیی ئوروپاش هه‌ڵسه‌نگاندنێکی کورتی له‌ باسه‌کان کرد.
شایانی باسه‌ کاک مسته‌فا شڵماشی له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان دا به‌شداری کرد، به‌ دۆکومێت و باس له‌ گه‌ڵ به‌شداربوان مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌ کوردستان و ئێرانی هێنایه‌ به‌رباس و سیاسه‌تی دژی ئینسانی و تیڕۆڕری کۆماری ئیسلامی له‌ قاودا، به‌تایبه‌ت تیڕۆره‌کانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ باشوری کوردستان و کوشتنی زیندانیانی سیاسی. هه‌روه‌ها له‌ میانه‌ی پشودان دا چاوی به‌ چه‌ند که‌سایه‌تی که‌وت به‌ تایبه‌ت سکرتێری گشتی ڕێکخراوی موتاله‌عاتی ئوروپا ئاغای ئێرنست ستێته‌ر و داوای لێکرد که‌ له‌ به‌رنامه‌کانی داهاتو دا به‌رنامه‌ی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژهه‌لاتی کوردستان و ئێران دابنێن و به‌ڕێوه‌به‌رن.
shalmashi-eu.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 136 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact