. . . .


6 Mar 2018

کۆچی دوایی خوشکی گەورەی شەهید مەلا ئاوارە لە شاری سلێمانی


بە پێی هەواڵی گەشتوو ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢-٣-٢٠١٨ی زایینی خاتو ڕەعنا شڵماشی خوشکە گەورەی شەھیدی سەرکردە مەلا ئاوارە، مامۆستا محەممەد شڵماشی زاناو نوسەر و کاک مستەفا شڵماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتێ کوردستان، لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان کۆچی دوایی کرد.
شایانی باسە خاتو ڕەعنا کە لە باری تەمەنەوە لە ھەمو خوشک و براکانی بنەماڵەی شەھیدی سەرکردە مەلا ئاوارە گەورەتر بوو، ھەر لە تەمەنی لاویەتیەوە لە باشوری کوردستان دەژیا و بۆخۆشی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری پێکھێنابوو کە خاوەنی چەند کوڕ و کچی دڵسۆز و کوردپەروەر بوو.
یەکێک لە کوڕەکانی بە ناوی عوسمان لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و دەستپێکردنی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گەڕایەوە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و چەندین ساڵ لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و بە تایبەت لە دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پێشمەرگە بوو جێگای باوەڕی ئەندامانی دەفتەری سیاسی و شەھیدی ڕێبەر دوکتور قاسملو بوو.
دایە ڕەعنا مرۆڤێکی دڵسۆز و خۆشەویستی ناو کەس و ناسیاوەکانی بوو، خاتوونێکی جێی متمانە و کوردپەروەرێکی دڵسۆزی خاک و نیشتمانەکەی بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو ڕەعنا شڵماشی،ەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و خزمانی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە تایبەت هاوڕێێ ئازیزمان کاک مستەفا شەڵماشی دەکەین خۆمان بە شەریکی غەمی ھەمو بنەماڵەی شڵماشی و بە تایبەت کوڕەکان و کچەکانی ئەو خاتونە بەڕێزە دەزانین و سەرەخۆشیان لێ دەکەین. ڕوحی شاد و جێگای بەھەشت بێ.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 142 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact