. . . .


5 Mar 2018

کۆچی دوایی برای دوو شەهیدی حیزب لە گوندی بنێوخەڵەفی سەردەشت


بە پێی هەواڵی گەیشتوو عەبدوڵڵا خزری ناسراو بە مام عەوڵای بنێوخەڵەفی، دانیشتووی گوندی بنێوخەڵەف لە ناوچەی بوڵفەتی سەردەشت کە برای دوو شەهیدی حیزب بە ناوەکانی محەممەد خزری و خدر خزری و هەروەها برای یەکێک لە کەم ئەندامانی حیزب بە ناوی کاک ئیبراهیم خزری بەداخەوە بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
کاک عەبدوڵلا خزری مرۆڤێکی خاکی و کەسێکی جێی باوەری خەڵک و خۆشەویستی دانیشتووانی ناوچە بوو، مرۆڤێکی کاسب و زەحمەتکێش بوو، لە ماوەی خەباتی سەخت و خوێناوی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا دوو برای لە ریزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان دا لە شەڕ و بەربەرەکانی لەگەڵ رژێمی کۆماری ئیسلامی شەهید بوون و برایەکی بە ناوی ئیبراهیم خزری کە ئێستاش ئەندامی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانە لە کاتی شەردا بریندار و کەم ئەندام دەبێ، کاک عەبدوڵلا لە لایەن رژێمەوە چەندین جار بانگ کراوە و لە گوند و زێدی خۆی دەرکراوە و بە زۆر ڕەوانەی باشووری کوردستانیان کردووە و هەموو کات بە شێلگیریەوە پشتیوانی لە برا پێشمەرگەکانی و هەروەها هێزی پێسمەرگەی کوردستان کردووە و هیچ کات هەڕەشەکانی رژێم نەیانتوانیوە لە سەر ورە و ئیمانی کاک عەبدوڵلا کاریگەری هەبێ .
بە هۆی خزمەتی بەرچاوی ئەندامانی بنەماڵەکەی و بە هۆی بوونی سێ برا لە ریزەکانی حدک دا کاک عەبدوڵلا هەمیشە شانازی بە براکانی‌یەوە کردووە و خەڵکیش بە دڵەوە کاک عەبدوڵلا و بنەماڵەکەیان خۆش ویستووە و رێزیان لێگرتووە.
بەداخەوە ڕۆژی ٠٥ ـ ٠٣ ـ ٢٠١٨ کاک عەبدوڵلا بە هۆی نەخۆشی درێژخایەن دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و هەموو لایەکی خەفەتبار و پەشێو کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی مام عەبدووڵاوە پرسە و سەرەخۆی لە بنەماڵە و کەس و خزمانی لە ناوخۆ و دەرەوە وڵات، بە تایبەت هاوڕێی ئازیزمان کاک برایم خزری دەکات و خۆمان لە خەمیان دا بە شەریک دەزانین

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 244 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact