. . . .


25 Feb 2018

بەرێوەچوونی کۆنفرانسی یەکیەتیی لاوان لە وڵاتی سویس


رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ / ٢ / ٢٠١٨ کومیتەی یەکێتی لاوانی رۆژھەڵات لە شاری بێرن لە وڵاتی سوئیس کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی گرێ دا. سەرەتا کۆنفرانس بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و ساتێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی بە کار کرد و پاشان راپۆرتی کاری ماوەی نێوان دوو کۆنفرانس وپەیامی کرانەوەی کۆنفرانس لە لایەن رێبوار مووسەوی بەرپرسی کۆمیتەی لاوان پێشکەش بە بەشدار بوان کرا. بە دوای ئەو دا داوا لە مامۆستا عەزیز ئەحمەدی ئەندام و پێشمەرگەی دێرینی حیزب کرا کە باسێک لە سەر مێژوو و ھەروەھا کاری لاوان پێشکەش بکات. بەڕیزیان ئاماژەی بە رۆڵی گرینگی لاوان لە ھەموو قۆناغەکانی خەباتدا کرد و باسێکی تێر و تەسەلی لە سەر ئەو ئەو دەرفەتانەی کە چ لە رابردوو و چ ئیستا لە شۆڕشی کوردستان دا بۆ لاوان رەخساوە پێشکەشی بەشدار بووان کرد.
پاشان ھاوڕێ عەلی سوورەچۆمی پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی تێکۆشەری حیزب، لە سەر سیاسەتەکانی حیزب لەمەڕ ھەڵسووکەوت لەگەڵ لاوان و رێکخراوە ھاوشێوەکانی لە ناوحیزبی دێموکرات چەند وتەیەکی پێشکەش کرد .
لە بڕگەیەکی دیکە دا ھاوڕێیانی بەشدار لە کۆنفرانسەکە بە تێبینی و پێشنیار بەشداریان کرد و لە لایەن رێبوار مووسەوی وڵامیان درایەوە.
دوای ئەو باسانە کۆنفرانس گەیشتە گرینگترین بەش کە بەشی ھەڵبژاردن بوو کە تێیدا لە کەشێکی تەواو دێموکراتیکدا لە ٨ بەربژێر کە خۆیان پاڵاوتبوو ٥ کەسیان بە دەنگی زۆرینە بوون بە ئەندامی کۆمیتە و پاشان لە کۆبوونەوەی ناوخۆیان دا کارەکانیان بەو شێوەیە دابەش کرد :
١: تەوار ئەبرووزەنی: بەرپرسی گشتیی کۆمیتە
٢ رێبوار مووسەوی: بەشی تەشکیلات - پەیوەندی کوردستانی
٣ : شیلان مودەرسی: ماڵی - راگەیاندن
٤:کاروان شێخ محەمەدی: بەشی پەیوەنییەکان
٥: نیلووفەر مەحەمەدزادە: ھاوکار لە بەشی پێوەندییەکان
لە کۆتا برگەش دا ھاوڕێ زاھیر قادر حاجی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب پیرۆبایی لە بەشدارانی کۆنفرانس کرد و ھیوای بەردەوامی بۆ خواستن ھەروەھا پشتگیری حیزبیشی بۆ کۆمیتەی لاوان راگەیاند.

وێنەکانی ئەو کۆنفڕانسە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 698 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact