. . . .


20 Feb 2018

بەڕیوەچوونی کۆنفرانسی کۆمیتەی فەرانسە لە شاری مولوس


ناوەندی هەواڵ- فەڕانسە: دوا نیوەرۆی ڕۆژی هەینی ١٦ ـ ٠٢ ـ ٢٠١٨ کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی فەرانسە بە بەشداری رێژەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب لەم وڵاتە و هەروەها بە بەشداری جێگری سکرتێری گشتی حدک دوکتور ئاسۆ حەسەن‌زادە و هاورێ حەمەرەسووڵ کەریمی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی دەرەوەی وڵات و هەروەها کاک مەسعود ڕەواندووست نوێنەری کۆمیسیۆنی پارێزگاری لە بەرنامە و پێرەوی حیزب بە خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان کۆنفرانس دەستی بە کارەکانی خۆی کرد. سەرەتا لە لایەن بەرپرسی کۆمیتەی حیزب کاک ئارش زەمانی بەخێرهاتنی گشت لایەک کرا و دواتر باسی لە ئامانجی کۆنفرانس و کار و بەرنامەی کاری کۆنفرانس بۆ بەشداران، چ ئەوانەی حزووری بەشدار بوون و چ ئەوانەی لە ڕێگای سکایپەوە بەشدار بوون کرد و هەروەها باسی لە گرینگی ڕۆڵی فەرانسە وەک ناوەندی بریار لە ئوروپا و کاری دیپلۆماسی و مرۆڤدۆستانە کردبەرێز دکتۆر ئاسۆ حەسەنزادە جێگری سکرتێری گشتی حیزب باسێکی سیاسی پر نێوەرۆک کە چەند تەوەری گرنگی لە خۆ گرتبوون پێشکەشی کۆنفرانس کرد، بەرێزیان بە وردی و بە هێنانەوەی چەندین بەڵگە ئاوڕێکی چڕوپڕی لە ڕووداو و بارودۆخی رۆژهەلاتی ناوەراست ، کورستان و ئێران و کاریگه‌ریی رووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ له‌سه‌ر خەبات و تێکۆشانی حیزبەکەمانی بە تایبەتی دایەوە. بەرێز حەسەن‌زادە وێڕای ئاماژه‌ به هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ست و مه‌ترسییانه‌ی که هه‌لومه‌رجی ئێستا دروستی ده‌کا، ده‌رفه‌ته‌کانی دۆخی ئێستای ناوچه و ئیراده‌ی خه‌باتگێڕی و توانای هه‌ستانه‌وه‌ی کورد به گشتی و کورد له رۆژهه‌ڵاتی وه‌ک هۆکارێک بۆ گوڕوتین به‌خشین به خه‌بات ناوبرد به‌تایبه‌ت له هه‌لومه‌رجێکدا که هاتنە سەرشەقام و خۆپێشاندانەکانی نێوخۆی ئێران ده‌توانێ ببێته ده‌سپێکی نوقتە گۆرانێکی بەهێز بۆ گۆڕینی باڵانسی هێز له‌نێوان خه‌لک و سه‌ره‌رۆییدا هه‌م له ئێران و هه‌م له کوردستان. دوایین بڕگەی وتەکانی باس لە زەروورەتی کاری هاوبەش و هاوکاری هێزە سیاسیەکان و تێکۆشانمان و لە مەیدان دا بوونی حیزبەکەمان لە هەموو بوارەکانی خەبات دا بوو. لێره‌شدا وێڕای ئاوڕدانه‌وه‌ی تایبه‌تی له رابردووی تێکۆشانی حیزبی دێموکڕات له فه‌ڕانسه، تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و وڵاته له بواری کاری دیپڵۆماسییه‌وه خسته به‌ر باس و ئیشاره‌ی به رێکاره‌کانی کارکردنی زۆرتر و باشتری حیزب و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵات له‌و وڵاته‌دا کرد.
پاشان بەرێز حەمەرەسووڵ کەریمی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزب و ئەندامی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی دەرەوەی وڵات وێرای خۆشحاڵی دەربرین لە کۆنفرانس و سوپاس کردن لە کارەکانی کۆمیتەی فەرانسە باسەکەی خۆی لە چەند بڕگەیەک دا پێشکەش کرد و سەبارەت بە پرسە تەشکیلاتی‌یەکان و شێوەی کاری بەرێوەبەری و گرینگی‌یەکانی کار و چالاکی‌یەکان و ئەم بەشە لە ریزەکانی حدک دا بە گشتی و دەرەوەی وڵات گووتی کە هەموومان دەتوانین وێرای کار و خەبات و تێکۆسانی سیاسی بۆ حیزبەکەمان هاوکاتیش دەتوانین سەفیری باشی گەلی کورد و حیزبەکەشمان بین. بەرێز کەریمی بە گشتی باسی لە پرنسیپەکانی کاری و ئەرک و مافی ئەندام و کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتەکان بە قازانجی بەرەو پێشچوونی کاری حیزب و هەروەها چۆنیەتی درووست کردنی پەیوەندی نێوان کورد بە گشتی لە تاراوگە لەگەڵ ناوەندە بریاردەرەکانی وڵاتانی دەرەوە و کاری دیپلۆماسی و هەندێک پرسی دیکەی تەشکیلاتی وەک چۆنیەتی کەلک وەرگرتن لە دونیای مەجازی بە قازانجی بزووتنەوەی کورد بە گشتی و حیزبی دێموکراتی کوردستان بە تایبەتی لەم باردۆخە دا کرد و بە گشتی چەند ڕاسپاردە و خاڵی جەوهەری بۆ ئەمڕۆی کار و تێکۆسانی حیزبەکەمان لەم سمینارەدا بە وردی باس کرد. بەشدارانی کۆنفرانس چ حزووری و چ لەرێگای سکایپەوە روانگە و نەزەراتی خۆیان لە پەیوەندی لە گەل باسەکانی هەر دوو هاوری دکتۆرئاسۆ و کاک حەمەرەسول هێنایە گۆر و رەخنە و پێشنیارەکانیان ئاراستە کردن و دوای وەڵامدانەوەیان لە لایەن ئەو دوو بەرێزەوە بڕگەی یەکەمی کۆنفرانس کۆتایی پێهات. بەشی دووهەم ڕاپۆرتی کار و چالاکی وەرددانەوەی کارەکانی رابردوو بوو، کە بەرێزان کاک قادر محەممەدگوڵی و کاک ئارش زەمانی بە وردی تیشکیان خستە سەر کۆمەلیک پرسی تەشکیلاتی و سیاسی لە دەروەی وڵات و هەروەها نیوخۆی وڵات و بەم شیوەی دەرگای باسێکی دیکەیان بە رووی بەشداران دا کردەوە و ئەم بەشەش لە ژێر ڕووناکایی باسەکانی بڕگەی یەکەم و دووهەم دا بەوپەری دڵسۆزی‌یەوە لە لایەن بەشداربووانەوە پێشوازی لێکرا و بە دانی پێشنیاری بەکەڵک و خەسارناسی لە سەر کارەکانی رابردوو باسەکانی ئەم بڕگەیەش کۆتاییان پێهات و دوایین بڕگەش کە بەشی هەڵبژاردن بوو ، بەشداران بەشێوەیەکی ئازاد و دڵخوازانە خۆیان بۆ کاری کۆمیتەی داهاتوو بەربژێر کرد و لە ئاکام دا پێنج کەس وەک ئەندامی کۆمیتەی نوێی وڵاتی فەرانسە هەڵبژێردران و بەم چەشنە کۆتایی بە کۆنفرانسی ساڵانەی وڵاتی فەرانسە هات.

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی فەرانسە.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 333 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact