. . . .


12 Feb 2018

کۆچی دوایی دایکی دوو شەهید و خوشکی ٣ شەهیدی سەربەزری دیموکرات لە ناوچەی هەورامان


بە گوێرەی هەواڵێک کە لە شاری پاوە،وە بە دەستمان گەشتووە، بە داخێکی زۆرەوە شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، دایە ئەمنە حوسەینی، دایکی شەهیدان عەزیز و محەممەد سەلیمی، دوو کادر و پێشمەرگەی بەوەجی ناوچەی هەوارمان و خۆشکی ٣ فەرماندەی شەهیدی سەربەرز، شەهیدان مستەفا، سابیر و تاهیر حوسەینی، لە ئاوایی " ئوسمە،ی" سەر بە شاری پاوە کۆچی دوایی کرد و ئاوات وئارەزووی ڕزگاری کوردستان و لە ئامێز گرتنەوەی ڕۆڵە پێشمەرگەکانی بردە ژێر خاکی پیرۆزی کوردستان. خوشکە ئەمنە جگە لەو پێنج شەهید سەربەرزە، لە بنەماڵە و تایفەکەی دا خاوەنی کاروانێکی پڕ سەروەرین لە شەهید لە ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان دا.
دایە ئەمنە ژنێکی بە هەیبەت و بە ئیرادە بوو کە هەموو کات دڵی بۆ ئازادی کوردستان و سەربەستی گەلە بەشمەینەتەکەی لێی دەدا. خزمەت و قوربانی دانی ئەو بنەماڵە بۆ شۆڕش و خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد، لە لاپەرەی پڕ لە سەروەری تێکۆشەرانی ناوچەوی هەوراماندا نووسراوەتەوە و بووتە لاپەڕەیەکی زێرینی خەبات و تێکۆشانی حیزبی دیموکراتی کوردستانیش.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکە ئەمنە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاری ئەو دایکە دڵسۆزە و هەموو خەڵکی شەهید پەروەری ناوچەی هەورامان دەکات و خۆمان لە خەمەیاندا بە بە شەریک و بەشدار دەزانین.
daya-amna1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1205 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact