. . . .


28 Jan 2018

بەڕێوەچوونی دوو خۆپێشاندان لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆروێژ


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: دوو خۆپێشاندان بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی عەفرین لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆروێژ بەڕێوە چوو . کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ ڕۆژی شەممە ٢٧ی ژانویە خۆپێشاندانێک لە لایەن ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا لقی نۆروێژ لە بەردەم پارلمانی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو. هەیئەتێکی حیزب پێکهاتوو لە بەڕێزان سۆران شێرزاد، حەلیمە ئیسماعیلی‌و کەریم ئەڵڵاوەیسی وێڕای بەشێک لە ئەندامانی حیزب بەشداری ئەو خۆپێشاندانە بوون کە بۆ مەحکووم کردنی هێرشی تورکیە بۆ سەر عەفرین پێکهاتبوو. پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پەیوەندی لەگەڵ هێرشی سوپای حکومەتی فاشیستی تورکیە بۆ سەر عەفرین لە لایەن هاوڕێ کەریم ئەڵڵاوەیسی خوێندرایەوە، کە ناوئاخنی پەیامەکە بریتی بوو لە مەحکووم کردنی هێرشی تورکیەو هێزە تیرۆریستییەکان بۆ سەر عەفرین ‌و ئاگادارکردنەوەی کۆرۆ کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەو هێرشە. هەر لەو رۆژەدا کاتژمێر سێی دوانیوڕۆ هەیئەتێکی تری کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە بەڕێزان سۆران شێرزاد، ئەبووبەکرد قەدیکوردو خەسرەو قادری وێڕای بەشێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشداری خۆپێشاندانێکی‌تر بۆ پشتیوانی لە عەفرین‌و مەحکووم کردنی هێرشی تورکیە بۆ سەر ئەو شارە بوون. پارتی یەکیەتی دێموکراتی بە هاوکاری لەگەڵ زۆربەی حیزب‌و رێکخراوە کوردستانییەکان خۆپێشاندانێکیان لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ رێکخستبوو. سەرەتا کوردان لە بەردەم یاربان تۆرگە کۆبوونەوەو بە چەندین دروشمی مەحکوومکاری سەبارەت بە هێرشی تورکیە لە لایەن خۆپێشاندەرانەوە ووترانەوە. دواتر بە رێپێوان بەرەو وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ بەڕێ کەوتن. لە بەردەم وەزارەتی دەرەوە پەیامی بەشێک لە حیزبە کوردستانییەکان‌ بە هاوبەشی‌ خوێندرایەوە. پەیامی پ ی د، حیزبە نۆروێژییەکان ‌و حیزبی دێموکراتی کوردستان خوێندرایەوە. پێویست بە ئاماژەیە کەپەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ ئەو خۆپێشاندانە لە لایەن بەڕێز سۆران شێرزاد بەرپرسی تەشکیلاتی حیزب لە نۆروێژ خوێندرایەوە.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی نۆروێژ
afrin2018-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 164 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact