. . . .


24 Jan 2018

بەشداری ئەندامانی ح د ک لە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە عەفرین لە بەردەم نەتەوە یەکگرتوەکان لە ژێنێڤ


ناوەندی هەواڵ- سویس: کۆمیتەی یەکگرتووی حیزبە کوردستانیەکانی جێگیر لە وڵاتی سوئیس کە پێکھاتووە لە زۆربەی حیزبە کوردستانیەکان و بۆ هەڵوێست و خۆپیشاندان بەرامبەر بە هەرچەشنە ڕووداوێک کە کوردستان و خەڵکی هەر چوارپارچەی کوردستان بکاتە ئامانج، بڕیاریان داوە کە بۆ ڕیسوا کردنی دەستدرێژی حکومەتی فاشیستی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان چەندن خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی نارەزایەتی ڕێکبخەن. لە ماوەی ڕابردوو دا ئەو کومیتە زنجیرەیەک چالاکی و خۆپیشاندانی لە شارە جیاجیاکانی سوئیس رێک خستوە کە یەک لەوان رۆژی چوارشەممە ٢٤ ژانویە لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان بەرێوەچوو. لەو خۆپیشاندانە دا کە بۆ مەحکووم کردنی ھێرشی نارەوای سوپای تورکیە بۆ سەر عەفرین ڕێکخرا بوو، ئەندام و لایانگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەشدارییان تێدا کرد. لە لایەن ھێمن نەمازپەرەست پەیامی دەفتەری سیاسی تایبەت بە ھێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین خوێندرایەوە. هاوڕێیانی حیزبی بە بەرز کردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، ئاڕمی حیزب و وێنەی ڕێبەرانی شەهید، پشتگیری خۆیان بۆ هەرچەشنە هەڵوێستێکی نەتەوەیی کە قازانج و بەرژەوەندی گەلەکەمانی تیدا بێ نیشاندا. هەر لە چوارچێوەی کارەکانی ئەو کومتەیە دا، وا بڕیارە رۆژی شەممە ٢٧ ی ژانویە خۆپیشاندانێکی چەند ھەزار کەسی لە شاری زوریخ رێک بخرێ کە لەوێش کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس یەکێک لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکەیە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سویس
وێنەکانی ئەو خۆپیشاندانە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 319 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact