. . . .


15 Jan 2018

بە مەبەستی سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی خاتوو شەمسە رەحیمی، هەیئەتێکی کومیتەی سویس سەردانی بنەمالەی شەهید عوسمان ڕەحیم،یان کرد


ناوەندی هەواڵ- سویس: هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن رۆژی ١٧ی بەفرانبار خاتوو شەمسە ڕەحیمی خوشکی هەردوو شەهیدی سەربەرز کاکە عومەر و کاکە عوسمان رەحیمی لە شاری بانە بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٤-١-٢٠١٨ی زایینی، بە مەبەستی هاودەردی و سەرساخی لە بنەماڵەی شەهید عوسمان رەحیمی، کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە هاوڕێیەتی بەرپرس و ئەندامانی کومیتەی حیزب لە وڵاتی سویس، سەردانی بنەماڵەی ئەو بنمالەیان کرد لە شاری مولهاوس،ی ولاتە فەڕانسە و لە نزیکەوە هاودەردی و سەرەخۆشی خۆیان پێشکەشی خاتوو پەخشان فەلسەفی هاوسەر شەهید عوسمان و جگەرگۆشەکانی ئەو سەرکردە شەهیدەمان کرد. خاتوو پەخشان فەلسەفی وێڕای بەخێرهێنانی ئەو ئازیزانە و سپاس لە سەردانەکەیان، باسێکی سەبارەت بە خاتوو شەمسە ڕەحیمی و بنەماڵەکەیان و هەستی نیشتمان پەروەری و گەلدۆستی ئەو خاتوونە پێشکەش کرد.
پێویست بە ئاماژەیە کە هاوڕێیانی کومیتەی سویس چەپکە گوڵی ڕێزلێنانیان پێشكەشی بنەماڵەی سەربەرزی ڕەحیمی کرد.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سویس
swis-saraxoshi-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 941 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact