. . . .


13 Jan 2018

کۆچی دوای ژنێکی شۆڕشگێر و نیشتیمان پەروەر


لە ڕێکەوتی ٢١ بەفرانبار ١٣٩٦ هەتاوی بەرامبەر بە ١١ی ١ی ٢٠١٨ زاینی خەبەری مەرگی لە نەکاوی خاتو خەدیجەی مەلکاڕی مان پێگەیشت. خاتو خەدیجەی مەلکاڕی هاوسەری شەهیدی فەرماندەی لێهاتوی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان شەهید عەبدوڵڵا هەمزەنژاد ناسراو بە عەبدوڵای مام ئاغای بوو. خاتوو خەدیجە دوای ئەوەی کە لە تەمەنێکی زۆر گەنج دا لە خۆشەویستی وسۆز و پشتیوانی هاوسەرەکەی بێ بەش بوو، ئەرکی ژیانیشی چەند بەرابەر بوو، ئەو دەبو بۆ منداڵەکانی هەم دایک بێ و هەمیش نەهێڵێ بی باوکی لە بونیان دا ئەوندە دیار بێ ڕۆڵی باوکیشیان بۆ بگرێتە ئەستۆ. بە حەق توانی ئەم ڕؤڵە باش بگێڕی. هەر ئەوەش ئەوی لە ناو خەڵکی گوندی بنەخەڵەف و گوندەکانی دەوروبەر کردبوو بە خاتونیکی جێگای ڕیز و خۆشەویستی و متمانە.
خاتوو خەدیجە تا کاتی ماڵئاوای یەکجاریشی، هەمیشە بە دڵ و گیان وەک ژنێکی شۆڕشگێر و خێزانی شەهید و دایکی پێشمەرگە لە مەیدانی بە کردەوەدا خۆشەویستی و ڕێزی بۆ ڕۆڵەکانی دیمۆکرات دەردەبڕی. کەم یەک لە کادر و پێشمەرگەکانی دیمۆکرات هەن کە بەوناوچەیەدا تێپەڕیبن و لە نیزیکەوە لەگەڵ دایە خەجیجە دا ئاشنا نەبووبن. بە حەقیش لە لایەن پێشمەرگەکانەوە هەر بە دایە خەجیجە بانگ دەکرا.
بێجگە لە شەهید بوونی هاوسەری لە ڕیزەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان دا، دوو کەس لە جگەر گۆشەکانیشی بە ناوەکانی خدری هەمزەنژاد و بەهاری هەمزەنژاد هەر ئێستاش لە ناو ڕیزەکانی ئەو حیزبە دا لە خەبات و تێکۆشان دان.
ئێمە وەک حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کۆمیتەی ئوتریش سەرخۆشی خۆمان لە خۆمان و بنەماڵەی بەڕێز شەهید نەمر عەبدوڵلای ماماغای و تێکڕای خەلکی گوندی بنوخەلێف و دێهاتەکانی دەوروبەردەکەین. بە تایبەتی لە دووجگەرگۆشەکەی کۆچ کردوو هاوڕێیان کاک خدر و بەهاری هەمزە نژاد دەکەین و هیوادرین سیبوری دڵیان بدات و خۆمان بە هاوخەمیان دەزانین.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستان- کۆمیتەی ئوتریش
----------------------------------------------------------------------------------
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی ناوادەی خاتوو خەدیجە مەڵکاری، هاوسەری فەرماندەی شەهید عەبدووڵا مام ئاغا، پرسە وسەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکاری، بە تایبەت هەردووک هاوڕێی ئازیز و تێکۆشەرمان کاک خدر و خاتوو بەهار هەمزەنژاد و هەموو خەڵکی گوندی بنەوخەڵەف دەکەین و خۆمان لە خەمیان بە شەریک و بەشدار دەزانین.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 122 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact