. . . .


7 Jan 2018

لە شاری یۆتێبۆری وڵاتی سوید خۆپیشاندانێک بۆ پشتگیری لە سەرهەڵدانی خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٦ی جانیواری ٢٠١٨ی زایینی، لە شاری یۆتێبۆری شاری سوید خۆپیشاندانێکی جەماوەری بە بەشداری چەندین حیزب و ڕێکخراوی ئێرانی و کوردستانی و کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئێرانی و کوردستانیانی دانیشتووی ئەو شارە، دژ بە ڕژیمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە مەبەستی پاڵپشتی و پشتگیری لە سەرهەڵدان و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی شارەکانی ئێران و کوردستان بەڕیوە چوو.
لەو خۆپیشاندانەکە سەرەتا بە ڕێپێوانێک لە گۆڕەپانی یۆتا پلاتسێن بەرەوە گۆڕەپانی گوستاوف ئادۆلف دەستی پێکرد، پاشان خۆپیشانندەران لەوێ کۆبوونەوە و بە دانی درووشمی جۆراوجۆر دژ بە حکومەتی ڕوو لە ڕوخانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ناڕەزایەتی خۆیان بە رامبەر دەسەڵاتی ڕەشی چل سالە ئەو حکومەتە سەرکوتگەر و تێرۆریستە دەربڕی و پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندانە گەورە و بەرینەکانی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران و کوردستان نیشاندا. جێگەی باسە کە ڕێکخراوی موجاهدینی خەڵکی ئێران ڕێکخەری خۆپیشاندانەکە بوون.
پێویست بە ئاماژەیە کە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و هێماکانی حیزب و لەبەر کردنی بەرگی تایبەت کە بە وێنەی شەهیدانی سەرکردە نەخێشندرا بوون بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کرد.
پێویست بە ئاماژەیە کە هەر لەو خۆپیشاندانە دا بانگەوازی کومیتەی پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی ناوخۆی وڵات بە سێ زمانی کوردی، فارسی و سویدی بڵاوکرایەوە کە ئەوە خوارەوە دەقەکەیەتی
بانگەواز بۆ پاڵپشتی سەرهەڵدانی سەرتاسەری گەلانی ئێران لە یۆتۆبۆری وڵاتی سوید
هەروەک ئاگادارن لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران, گەل بە ھێزی پۆڵایین دەستیان داوەتە سەرهەڵدانێکی بەربڵاو. هەروەها دەنگی گەلانی ئێران بۆ داخوازییە دیموکراتیکەکانیان تا دێ بەرزتر دەبێ و رادیکاڵتر هەڵوێست دەگرن بەرامبەر بە دەولەتی دیکتاتۆری ئێران، بەم ھوویەوا بانگەوازی لە هەموو گەلان و حیزبی ئازادیخواز و دیموکراسیخواز و هەروەها چالاکانی سیاسی و مەدەنیی شاری یۆتۆبۆری دەکەین بۆ بەشداری لە رێپێوانێک جەماوەری بە مەبەستی پاڵپشتی کردنی سەرهەڵدانی دیموکراتیکی گەلان و ئیدانە و شەرمەزار کردنی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئێران. ئێستا دەبێ ئەرکی مێژوویی خۆمان بەجێ بھێنین. لەگەڵ ڕێز و حورمەتدا
کۆمیتەی پێشتیوانی لە سەرھەڵدانی دیموکراتیکی گەلان لە ئێراندا- یۆتۆبۆری

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید
وێنەکانی ئەو خۆپیشاندانە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 57 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact