. . . .


19 Dec 2017

بەشداری شاندی کۆمیتەی دانمارکی ح د ک له ڕێوڕەسمی ڕۆژی ٸاڵای کوردستان له شاری کۆپنهاگ


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ڕۆژی یەکشەممه ڕێکەوتی ۱۷ی دیسامبری ۲۰۱۷ی زایینی، فیدڕاسیۆنی کۆمەڵه کوردییەکانی وڵاتی دانمارک، بۆ ڕێز گرتن له ڕۆژی ٸاڵای کوردستان ڕێوڕەسمێکی به بەشداری ٸەندامانی فیدراسێۆن وکۆمەڵه کوردییەکان و نوێنەر وٸەندامانی حیزب و رێکخراوه سیاسیەکانی چوار پارچەی کوردستان نیشتەجێ له وڵاتی دانمارک، له بەر دەرکی شارەوانی کۆپنهاگ پایتەختی ٸەو وڵاته پێکهێنا. ڕێوڕەسمەکه کاتژمێر۲ۍ پاشنیوه ڕۆی ٸەو ڕۆژه به سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێده نگی بۆ یادی و روحی شەهیدانی ڕێگای رزگاری کوردستان ده ستی پێکرد. پاشان پەیامی فیدڕاسیۆن له لایەن بەڕێز عه دنان ٸاغاجان بەرپرسی فیدڕاسیۆنی کۆمەڵه کوردییەکان له وڵاتی دانمارک خوێندرایەوه که تێیدا وێڕای پیرۆزبایی ٸەوڕۆژه له گەلی کورد و ٸاماده بووان ٸاماژەی به هەلومەرجی ٸێستای کوردستان و گرینگی ٸاڵا وەک ڕه مزی نەتەوەیی کورد و پێویستی یکڕیزی گەل بۆ پاراستنی خاک و ٸاڵای کوردستان کرابوو . پاشان پەیامی فیدراسیۆن به زمانی دانمارکی له لایەن به ڕێز ٸیلماز ٸەندامی بەرێوەبەری فیدراسیۆن خویندرایەوه. له سەر بانگهێشتی ڕەسمی فیدراسیۆن و وەک ٸەرکیکی نەتەوەیی، شاندێکی کۆمیتەی حیزب دیموکراتی کوردستان پێکهاتوو له کۆمەڵێکی زۆر له ٸەندامانی حیزب به سەرپەرستی هاوڕی خالید ڕەواندوست بەرپرسی کۆمیتەی حیزب له وڵاتی دانمارک بەشداریان له ڕێوڕەسمە دا کرد. پێویست بە ئاماژەیە کە هاوڕی وڕیا مەللاک پارچه شێعرێکی به نێوی ئاڵا خویندەوه. ڕێورەسمەکه به سرودی شۆرشگێری هەتا کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ درێژەی کێشا.

حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان کۆمیتەی دانمارک
وێنەکانی ئەو ڕێوڕەسمە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 265 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact